عیماد ئەحمەد : لەم هەڵبژاردنە یەکێتی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ
کوردستان 07:41 PM - 2024-09-26
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد، لیپرسراوی بۆردی راگەیاندن و هۆشیاری
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی لەبارەی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەڵێت: "سەرخستنی یەکێتی و پرۆسەی هەڵبژاردن ئەرکی سەرەکیمانە و دەمانەوێت لەو رێگایەوە گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا بکەین و کەسی شیاو بخەینە شوێنی شیاو و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی".
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بۆ مایکی لیستی ١٢٩ی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "هەموو هەم و غەم و کارێکی سەرەکی
ئێمە لە مەکتەبی سیاسی و لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنە
بەبێ دەستێوەردان، چونکە دەتوانین لەرێگەی هەڵبژاردن دەستاودەستی دەسەڵات
بکەین".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم هەڵبژاردنە بە چارەنوسساز بۆ گەلی
کوردستان دەزانێت و لەو پێناوەدا کاردەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، هەم بۆ ئەوەی
خزمەتی وڵاتەکەمان بکەین و هەم گۆڕانکاری لەدەسەڵات بکەین و کەسی شیاو بخەینە شوێنی
شیاو و رۆحی شەهیدەکانمان شاد بکەین و رێبازی مام جەلال کە کوردایەتی راستەقینەیە
سەریبخەین، لەم هەلبژاردنەوە یەکێتی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ لەبەرێوەبردن و
حوکمڕانی"، عیماد ئەحمەد وای وت.
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ئەوەشی وت: "هەڵبژاردنی
ئەمجارە و ئەرکی یەکێتی جیاوازە، بەرەو باشتر، کەنەوەیەکی نوێ هاتونەتە پێشەوەو
ئێمەش وەک جیلی کۆن هاوکار و پشتیوانیان دەبین بۆ سەرخستنی یەکێتی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

