لیستی ١٢٩ ی یەكێتی: كار و خزمەتی لە ١٦ سێكتەری هەرێم دەخاتەڕوو
کوردستان 10:06 AM - 2024-09-27
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە (١٢٩) بەرنامەی خۆی بۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، كە ١٦ سێكتەری هەمەلایەنەی خزمەتگوزاریی لە خۆگرتووە و دروشمی سەرەكیشی "كۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی خۆسەپێن".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كارنامەكەیدا رایدەگەیەنێت كە: "لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و باشكردنی بژێوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی، ئەركی مێژوویی خۆی رادەپەڕێنێت و بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەرنامەیەكی هەمەلایەن و گشتگیری بۆ سەرجەم سێكتەرەكان داناوە و بە هێز و پلانی تۆكمەوە كاری بۆ دەكات".
لیستی ١٢٩ ی یەكێتی ئاشكرایدەكات كە :" هەرێمی كوردستان لەڕووی سامانی سروشتی و گەشتیاری و كشتوكاڵییەوە خاوەن خاكێكی بەپیت و دەوڵەمەندە و ئەم تایبەتمەندییانەش كۆڵەكەی بونیاتنانی نیشتمانێكی ئاوەدان و خۆشگوزەران و پێشكەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی لادان لە پرەنسیپەكانی هاوبەشێتی لەحكومەت و سەركێشی سیاسیی و ئیدارەدانی نادروست و نادادپەروەر، ئەم هەرێمە، لە سەرجەم بوارەكاندا پاشەكشەی كردووە و رووبەڕووی جۆرەها مەترسی جددی بووەتەوە، رۆژ لەدوای رۆژیش ژیانی هاووڵاتیان بەرەو خراپی و سەنگی هەرێمەكەشمان بەرەو لاوازی دەچێت".
یەكێتی كە بەلیستی ١٢٩ بەشداری لە هەلژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دا دەكات و بە هەر چوار بازنەكەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) ١٧٢ كاندیدی هەیە و كە پسپۆرییان هەمەلایەنە و وەكچۆن لە بەرنامەكەشیدا هەمەلایەنە وكار لەسەر خزمەت و گەشەپێدانی ١٦ سێكتەر دەكات، كە بنەمای خۆشگوزەرانی و باشتركردنی ژیانی شایستە و ئاوەدانییە. كە ئەمانەن و بۆ هەر سێكتەرێكیش وردەكاری كاركردن و پێشخستنی تێدایە كە ئەمانەن:
یەكەم : سێكتەری سیاسی و دیپلۆماسی.
دووەم: سێكتەری كارگێڕی و ئابوری.
سێیەم: كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنە دێرینەكان.
چوارەم : ناوچە دابڕێندراوەكان و ماددەی ١٤٠.
پێنجەم : سێكتەری ئاسایش و پێشمەرگە.
شەشەم: سێكتەری گەنجان و رۆشنبیری و هونەری.
حەوتەم: سێكتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا.
هەشتەم: سێكتەری تەندروستی.
نۆیەم: سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری .
دەیەم: سێكتەری گەشتوگوزار .
یانزەیەم : سێكتەری پیشەسازی و وزە .
دوانزەیەم: سێكتەری وەرزشی.
سیانزەیەم : سێكتەری گرنگیدان بە ژنان.
چواردەیەم: سێكتەری ژینگەپارێزی.
پانزەیەم: كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران .
شانزەیەم : سێكتەری پرسی كۆچبەرەكان.
لیستی ١٢٩ جگەلەوەی بەوردی پەنجەی خستۆتە سەر كەموكورتیەكانی هەر ١٦ سێكتەرەكە، هاوتەریب سترتیژ و بەرنامەی بۆ چارەسەركردنیان خستۆتەروو.
کارنامەی لیستی یەکێتی ١٢٩ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

