دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا باڵانسی هێز یەکلایی دەکاتەوە
ی ن ک 07:31 PM - 2024-09-27
PUKMEDIA
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٢٩ رایدەگەیەنێت: "بە دەنگدانتان بە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شانازی بە هەولێری بوونی خۆتانەوە دەكەن".
لەپەیامێكیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: "یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا باڵانسی هێز یەكلایی دەكاتەوە".
هەروەك روو لەدەنگدەران دەكات و دەڵێت: "هەلێرییە رەسەنە مافخوراوەكان، كە بەرگەی ئەو هەموو زوڵم و ناهەقیەتان گرتووە، كەچوونە سەرسندوقی دەنگدان ئەوەتان لەبیربێت كە هەولێر و یەكێتی مێژوویەكی هاوبەشیان هەیە، نەهەولێر دەتوانێت بەبێ یەكێتی ببوژێتەوەو نەیەكێتیش بەبێ هەولێر دەتوانێت، كوردستان بخاتەوە سەر رێرەوی حوكمڕانییەكی دروست".
راشیگەیاند: "هیوامان زۆرە ئەم هەڵبژاردنە زۆر پرس و كێشەی بنەڕەتی چارەسەر بكات و هاوسەنگی هێز بۆ هەرێم بگەڕێنێتەوە، لێرەوە بەرەو قۆناغێكی نوێی حكومڕانی هەنگاو دەنێین، دەنگدان بە لیستی یەكێتی دەنگدانە بەخەبات و ماندووبوونی تێكۆشەرانی گەلەكەمان"، داواش لە دەنگدەران دەكات 20-10 بچنە سەرسندوقەكانی دەنگدان و ژیانیان باشتر بكەن و ئەو لایەنە سەركەوتوو بكەن كەبەردەوام لەخەمی ژیانیاندایە".
دەشڵێت: "بەدەنگدانتان بەیەكێتی شانازی بە هەولێری بوونی خۆتانەوە دەكەن، هەمووان تێبگەیەنن تەنها یەكێتییە دەتوانێت لەم هەڵبژاردنەدا باڵانسی هێز راستبكاتەوەو كۆتایی بەیەك جەمسەری و قۆرخكاری بهێنێت، ئەركی هەموومانە دەست لەناو دەست كار بۆ سەرخستنی یەكێتی بكەین، دەنگ بەیەكێتی بدەن كە سەربەرزی و مافی چارەی خۆنووسین بە هیچ سەركەوتنێك ناگۆڕێتەوە".
لەكۆتایی پەیامەكەشیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٢٩ دەڵێت: "رۆژی 20-10 رۆژی سەركەوتنە گەورەكەیە".
دەقی پەیامەكەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەڤیدیۆ ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

