مەڵبەندی 3ی هەولێر: بەدەنگی دلێری هەولێرییەكان كۆتایی بەتاكڕەوی دەهێنین
ی ن ک 09:44 PM - 2024-09-27
PUKMEDIA
هەولێر
مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامی ئەمڕۆی هەولێردا رایدەگەیەنێت: "بەهۆی بێ باكی دەسەڵاتی خۆسەپێن، هەولێر بەهەموو بارێك هەر دەخنكێت، ئیدارەی شارەكەش هیچ هەنگاوێك نانێت ئەگەر پارە نەچێتە گیرفانیان، بۆیە بە دەنگی دلێری هەولێرییەكان تۆڵەی ئەم هەموو جەرگ سووتانی دایكان و باوكان دەكەینەوەو كۆتایی بەحوكمی تاكڕەوانە دەهێنین" .
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمڕۆی هەولێر .
وەرزی بێ ئاویمان تێپەڕاند، ئێستا بەرەو وەرزی لافاو دەڕۆین .
بەهۆی بێ باكی دەسەڵاتی خۆسەپێن، هەولێر بەهەموو بارێك هەر دەخنكێت .
هاوینان نەبوونی ئاو و زستانانیش لافاو (سار دوازدی مانگیش) دوكەڵی ژەهراوی، سەربار و بن بار ئەویش هەر خنكاندنە .
ئیدارەی هەولێر هیچ هەنگاوێك نانێت ئەگەر پارە نەچێتە گیرفانیان، ئاوی گەڕەكەكانی هەولێریان داوەتە شوققەو باڵەخانەكانی خۆیان، ئەو ئاوەی كە هەیە، ئێ هەر بەشی مەلەوانگەو دەریاچە دەستكردەكانی خۆیان دەكات، بۆیە هەولێر هاوینان لەبێ ئاوی خنكاوە .
لەچەند ساڵی رابردوودا دەسەڵاتی خۆسەپێن، بەگژ دارو بەردو سروشتی هەولێردا چوون و دەیانگوت تەواو باران وەكو جاران نابارێت، بۆیە هەرچی بەست و ڕێڕەوی ئاوی باران بوو كردیان بەخانوو و شوققەو هەموو رێگەیەكیان لەباراناو گرت و تەوژمی لافاوەكەشیان بەرەو گەڕەكانی هەولێر بردو بەو هۆیەوە هەردوو جوانەمەرگ (دانەر)ی 10 مانگان و (گەنجۆ نامیق)ی بیست ساڵان كەپیشەی شوان بوو، خۆی مەڕەكانی لەدارەتو لافاو بردنی و دوای شەش مانگ تەرمی پیرۆزیان لەقوشتەپە دۆزرایەوە .
بەدەنگی خەڵكی زوڵملێكراو دەنگی دلێری هەولێرییەكان تۆڵەی ئەم هەموو جەرگ سووتانی دایكان و باوكانتان لێ دەكەینەوەو كۆتایی بەحوكمی تاكڕەوانەتان دێنین .
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
راگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

