شێخ جەعفەر بۆ خانەوادەی شەهیدان: دەنگ بەیەکێتی بدەن بۆ حکومەتی سەرتاسەری
ی ن ک 07:14 PM - 2024-09-28
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی شێخ جەعفەر لەگەڵ بەشێکی زۆر لەخانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنووری سلێمانی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، قەوارەی
هەرێم بەخۆێنی شەهیدان بەدیهاتوە و بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بۆیە داوای لە کەسوکاری
سەربەرزی شەهیدان کرد: "پێویستە هەمووان لە ٢٠ـی مانگی داهاتوو ئامادەی سەر
سندوقەکانی دەنگدان بن و دەنگ بەلیستی ١٢٩ـی یەکێتی و ئەو کاندیدانە بدەن کە
ئازارو مەینەتییەکانتان دەبەنە نێو هۆڵی پەرلەمان و کار بۆ چارەسەکردنیان دەکەن و
هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی کوردستانی سەرتاسەریی دەدەن، حکومەتێک کە جیاوازی نەکات
لەنێوان شارو ناوچە جیاوازەکاندا".
ئەم وتەیەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە
باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکی فراوانیدا بوو لەگەڵ بەشێکی زۆر لەخانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنووری سلێمانی کە بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان
و تێکۆشەران و زیادی شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی و دابان شەدەڵە و جوتیار نوری و مامۆستا جوامێر ئامادەیبوون.
لێپرسراوی
ئەنجومەن باسی لەجوامێریی شەهیدان و خانەوادەکانیان
کردو رووی لە خانەوادەکانیان کردو رایگەیاند: "ئێوە ئەو کەسانەن کە جێگای تایبەتیتان
هەیە لە دڵ و دەرونی خەڵکی کوردستاندا، تەواوی دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان دەرەنجامی
گیانبازیی و خوێنی گەشی رۆڵە قارەمانەکانی ئێوەیە، بۆیە هەرچیتان بۆ بکرێت هەر کەمەو
ناگاتە ئاستی دڵۆپێک لەخوێنی پیرۆزی رۆڵەکانتان".
لێپرسراوی ئەنجومەن، تەئکیدی لەوەکردەوە کە سەرباری
ناکارامەیی و کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێم، دەبێت حکومەتی خۆمان کەبەری
خوێن و رەنجی شەهیدان و کەسوکاریانە، وەک چاومان بپارێزین و بەخوێن بەرگری لێبکەین،
چونکە ئەو قەوارەیە تاکە هیوای هەموو کوردێکە و رایگەیاند: "لە ٢٠ـی مانگی
داهاتوو ئامادەی سەر سندوقەکانی دەنگدان بن و دەنگ بەلیستی ١٢٩ـی یەکێتی و ئەو
کاندیدانە کە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی
کوردستانی سەرتاسەریی دەدەن، حکومەتێک کە جیاوازی نەکات لەنێوان شارو ناوچە جیاوازەکاندا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

