سەعدی پیرە: یەکێتی کۆتایی بە تاکڕەوی و خۆسەپێنی دەهێنێت
کوردستان 07:25 PM - 2024-09-28
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "یەکێتی کۆتایی بە خۆسەپێنی و دەسەڵاتی تاکرەوی دەهێنێت و دەمانەوێت داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەین".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دا رایگەیاند: "هاووڵاتیان کاردانەوەیان بۆ پەیامەکەی سەرۆک بافڵ زۆر باش بوو، چونکە زۆر بە سادەیی قسەی بۆ هەموو لایەک کرد و هەمووان لە پەیامەکەی تێگەشتن"، "کۆنگرەی پێنجی وای کرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک ریز و یەک دەنگ بێت و یەکێتی کردە حزبێکی جیاواز".
"ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و کەس ناتوانێت لەجێی کەسێکی تر دەنگ بدات، ئەمەش بووەتە هۆی شڵەژانی هەنێک لایەن"، "لە هەولێر هاووڵاتی سووری بەکرێگیراوە پۆستەرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بشێوێنێت، ئەوەشی کە دژی کاندیدانی یەکێتی دەکرێت هەڵمەتێکی رێکخراوە و دژی دیموکراسییە"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "سەرۆک بافڵ تا ئێستا هەرچی وتبێت جێبەجێی کردووە، ئەم جارە گۆڕانکاری مسۆگەرە و بە بوونی سەرۆک بافڵ و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیهێناوە پێشبینی دەنگ و کورسی باش بۆ یەکێتی دەکەم".
سەبارەت بە کەرکوک وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "بە هەوڵی یەکێتی توانرا کەرکوک سەوز بکرێت و پارێزگارێکی کوردی یەکێتی دابنرێت".
"ئەو ماوەیەی کە سەرۆکوەزیران لای یەکێتی بوو گۆڕانکاری گەورەی کرد و شەڕی دژی گەندەڵی دەستپێکرد"، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی گەندەڵی و تاکڕەوی و خۆسەپێنی بهێنێت، هەروەها یەکێتی کۆتایی بەوە دەهێنێت کەسێک نەتوانێت بیروڕای خۆی دەرببڕێت، یاخود جوتیاران لە دڵەڕاوکێدابن کە بەرهەمی خراپ نەیەتە وڵات و زەرەریان لێنەدات، کۆتایی بە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەهێنین، هەروەها یەکێتی شانازی بەوە دەکات کە لە سنووری ژێر دەسەڵاتیدا هیچ سەربازێکیبیانی بیانی لێنییە"، وتەبێژی یەکێتی وادەڵێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشدا: "دەمانەوێت کۆتایی بەم شێوازە حکومڕانییە نادروستە بهێنین و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەین و مووچەخۆرانی هەرێم لە سەری مانگدا مووچەی خۆیان وەربگرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

