کەرنەفاڵی بانگەشەو ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 129 بەئامادەبوونی سەرۆک بافڵ دەستپێدەکات
کوردستان 12:19 PM - 2024-09-29
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی دەستپێکردنی بانگەشەو ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی لیستی یەکێتیی ژمارە ١٢٩، کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی (چوارباخ)، لە سلێمانی دەبێت. کە یەکەمین کەرنەڤاڵی فراوانی لیستەکەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیستی ژمارە ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا دەکات لە هەر چوار بازنەی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ١٧٢ کاندیدی هەیە کە بەسەر بازنەکاندا دابەشبوون و دروشمی سەرەکی لیستەکەش " کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" ە.
بەگویرەی راگەیەندراوەکە کە کۆپیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی لە هەر چوار پارێزگای ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) ئامادەدەبن و سەرۆک بافڵ وتارێک پێشەکەش بە یەکێیتییەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات.
کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) کاندیدە ، سلێمانی (٧٢) کاندید ، دهۆک ( ٣٠) کاندید و هەڵەبجە (٦) کاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرچوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

