یەکێتی کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و حکومەتی گەندەڵ دەهێنێت
کوردستان 03:57 PM - 2024-09-30
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ی یەکێتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت بەدەنگی خەڵک کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و حکومەتی گەندەڵ لە هەرێم بهێنێت، بۆئەمەش داوا لە کۆمەڵانی خەڵک دەکات رۆژی هەڵبژاردن بە دەنگەکانیان هاوسەنگی هێز لە هەرێم راستبکەنەوە و کۆتایی بە ریڕەوی چەوتی حکومڕانی بهێنن، کاندیدێکی یەکێتیش بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی تا رادەی روخاندنی ئەم حکومەتە خۆسەپێنە لەگەڵ چاکسازی و خزمەتگوزاریدایە لەپێناو خەڵکدا".
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکیدا لە چوارچێوەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان وتی: "بەپشتیوانی خوداو خەڵك ئەم دەسەڵاتە بۆگەن و گەندەڵە دەڕوخێنین".
راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی تەنها بە یەکێتی دەکرێت
بورهان عەبدولرەحمان مستەفا کاندیدی ژمارە ١٧ـی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەموویان دەزانن کە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی تەنها بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت و هیچ لایەکی دیکە ئەو توانایەی نییە".
"وەک سەرۆک بافڵ وتی، ئەم حکومەتەکە هی خەڵک نەبوو، بەڵکو حکومەتی بنەماڵەیەک بوو، خۆسەپێنە و سیاسەتی تاکڕەوانە پەیڕەو دەکات، ئەم سیاسەتەی حکومەتیش نە بۆ خەڵکی کوردستانە و نە لە سوودی خەڵکیدایە، لەبەرئەوەی هاووڵاتیانی کوردستان قوربانی زۆریان داوە لەپێناو ئازادی و بەختەوەریدا، بەڵام بەداخەوە هیچ جۆرە ئازادییەک نییە و حکومەتەکە تەنها بۆ ناوچەی زەردە"، بورهان عەبدولرەحمان وای وت.
ئەرکی یەکێتییە کە کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت
گۆڕانکاری بە حزبێک دەکرێت کە هەڵقوڵاوی خەڵکی بێت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بە ئەرکی خۆشی دەزانێت کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت.
فەهیمە سابر کاندیدی ژمارە ٣ـی لیستی ژمارە ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "گۆڕانکاری و خزمەت بە حزبێک دەکرێت کە هەڵقوڵاوی خەڵک بێت و لەناو خەڵکەوە دروستبووبێت کە ئەمەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئامانجییەتی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، کابینەیەکی خزمەتگوزار بێت".
"گۆڕانکاری لە حکومەت تا ڕادەی روخاندنی داوای خەڵکی هەرێمی کوردستانە، چونکە لەماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا کە سەرۆکوەزیران لای پارتی بووە، کۆمەڵانی خەڵک نەهامەتی زۆریان بینیوە، بەتایبەت لەم کابینەیەدا رێگایان پێنەدەدرا بۆچوونی خۆشیان بە ئاشکرا بخەنەڕوو، بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک، بۆیە ئەرکی یەکێتییە کە کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت"، فەهیمە سابر وای وت.
یەکێتی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەهێنێتەکایەوە
هەرکاتێک سەرۆکی حکومەت لای یەکێتی بووبێت خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەموو هاووڵاتیان کردووە، هەموولایەکیش دەزانن هێنانەکایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ داهاتووی هەرێمەکەمان تەنها بە یەکێتی دەکرێت.
حەلیمە فەخری قادر کاندیدی ژمارە ١١ـی لیستی ژمارە ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دهۆک بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هێنانەکایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ داهاتووی هەرێمەکەمان تەنها بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت، بۆیە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا کۆمەڵانی خەڵک دەنگ بە حزبەکەی خۆیان کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بدەن، بۆئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتی گەندەڵ بهێنێت".
"لە کابینەکانی رابردوودا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش سەرۆکی حکومەت لای یەکێتی بووبێت دەبینین بێ جیاوازی خزمەتێکی زۆری بە چین و توێژەکانی هەرێمەکەمان گەیاندووە، بۆ بەردەوامیبوونی ئەو خزمەتە و ژیانێکی شایستە پێویستە خەڵک دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی بدەن و هاوسەنگی هێز بۆ هەرێمەکەمان بگەڕێننەوە"، حەلیمە فەخری وای وت.
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دروشمی "راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی" بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا دەکات کە بڕیارە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ ئەنجامبدرێت، لە پلانیشیدایە بە دەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کۆتایی بە تاکڕەوی و خۆسەپێنی بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

