دووهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لەهەڵەبجە دەبێت
ی ن ک 03:43 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ ی یەكێتی، هەڵەبجە
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی (١٢٩)ی یەكێتی بازنەی هەڵەبجە، لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی بانگەوازێكی كاروان گەزنەیی وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە كۆپییەككی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی نێردراوە راگەیەندراوە: "بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات".
ئاماژە بەوەشكراوە: "لە كەرنەڤاڵەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرجەم كاندیدەكانی لیستی (١٢٩)ی یەكێتی لە پەرێزگای هەڵەبجە، وتارێك پێشكەش بە یەكێتییەكان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات".
هەر بەپێی بانگەوازەكەی وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: "كەرنەڤاڵەكە سەعات ٥:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی چوار شەممە ٢-١٠-٢٠٢٤، لە یاریگای داخراوی زانكۆی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت".
كاندیدەكانی لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) كاندیدە ، سلێمانی (٧٢) كاندید ، دهۆك ( ٣٠) كاندید و هەڵەبجە (٦) كاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەرچوون.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

