رفعەت عەبدوڵڵا : تەنها یەکێتی دەتوانێت کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی بهێنێت
ی ن ک 09:50 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەیی هەڤاڵانی یەکێتی
رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت: "بەرنامەی
کاری یەکێتی بۆ داهاتوو دوای کۆتاییهێنان بەم حکومەتە خۆسەپێن و نادادپەروەرە، هێنانە
کایەی حکومەتێکی پڕ خزمەتە کە لەئاست داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت، چونکە تاکە
هێز یەکێتییە ئەم دۆخە راست بکاتەوە و کۆتایی بەم نەهامەتیانە بهێنێت کەبەهۆی حکومەتەکەی
پارتییەوە دووچاری هەرێمەکەمان بۆتەوە".
ئەم وتەیەی رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری
بازنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سنووری سلێمانی لەکاتێکدابوو کە چەند کۆبوونەوەیەکی
ئەنجامدا و بە هاوڕێیەتی وەفدێک هەردوو بازنەی ڕاپەڕین و سەرچناری بەسەرکردەوە، هەروەها لەگەڵ لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی بازنەكانی سنووری سلێمانی و شارەزوور كۆبووەوە، دواتریش سەردانی ماڵی هەریەك لە شەهیدان
(مەولود عەبدوڵا خۆشێنی و زرار كاكل) و (ماڵی كاك فاتیح عزیز) برای شەهید (محمود عزیز) تێكۆشەر و (كەمئەندامی سەنگەر شەهاب ئەحمەد) ی بەسەركردەوە لەسنوری بازنەی ڕاپەڕین.
رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "ئومێدمانە
بانگەشەیەکی دروست و شارستانیانە بەڕێوەبچێت و دوور بێت لەبێزارکردنی دانیشتوانی
سلێمانی خۆشەویست، ئامانجیشمان سەرکەوتنی گەورە
و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگە بۆ لیستی ١٢٩ی یەکێتی، چونکە بەرنامەی کاری یەکێتی
بۆ داهاتوو دوای کۆتاییهێنان بەم حکومەتە خۆسەپێن و نادادپەروەرە، هێنانە کایەی
حکومەتێکی پڕ خزمەتە کە لەئاست داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت، لەسەرو هەموویانەوە
دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە بەبێ جیاوازی، چونکە تاکە هێز یەکێتییە ئەم دۆخە
راست بکاتەوە و کۆتایی بەم نەهامەتیانە بهێنێت کەبەهۆی حکومەتەکەی پارتییەوە دووچاری هەرێمەکەمان بۆتەوە،
ئەویش بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک دەکرێت کە لەرۆژی هەڵبژاردندا دەنگ بەو لایەنە بدەن
کە لەبەغدا بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە".
"یەكێتی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەڵبژاردن
و ئێستا لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەیەك تیم و بەیەك ئاڕاستە كاردەكات، بەشداریكردنی
زۆرترین خەڵك لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە بۆئەوەی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و كۆتایی بەم دەسەڵاتە قۆرخكاری و جیاكارییە بهێندرێت،
چونكە ئەم حكومەتەی ئێستا حكومەتێكی نادادپەروەرە و تەنها بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەك
بەكاردەهێندرێت و دەستی گرتووە بەسەر هەموو جومگەكانی ئەم حكومەتەدا، تەنانەت ئەو بڕەپارەیەی
كە لە بەغداوە دێت بۆ مووچەخۆران دەستیبەسەردا دەگرێت و نادرێتە مووچەخۆران, لەكاتێكدا
كەئێستا ژیان و گوزەرانی خەڵك زۆر خراپە"، رەفعەت عەبدوڵڵا وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێتی مێژوویەكی پڕ سەروەری
و گیانبازی و قوربانیدانە لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بەرابەرایەتی سەرۆك مام جەلال،
هەروەها خانەوادەی شەهیدان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خانەوادەی تێكۆشەرەكان
شایستەی باشترین خزمەتن، هەر بۆیە لەبەرنامەی
لیستی ١٢٩ی یەكێتیدا گرنگی زۆر بە خانەوادەی شەهید و تێكۆشەران دەدرێت، چونكە لەسایەی
حكومەتی قۆرخكار و خۆسەپێنەدا هیچ خزمەتێك بەكەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەران و كۆمەڵانی
خەڵك نەكراوە بۆیە پێویستە هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی تا
لەداهاتوودا حكومەتێكی خزمەتگوزار بێتەبەرهەم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

