دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: شەڕی ئێمە بۆ ئاوەدانی و خزمەت دەبێت
کوردستان 10:17 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
سەردانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ دەڤەری رواندزو سۆران و باڵەکایەتی و چۆمان و وەرتێ
دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: "دەڤەری رواندزو سۆران و باڵەکایەتی و چۆمان و وەرتێ،
هەمووجارێک بێ دوو دڵی پەیمانیان بە حزبەکەی خۆیان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
داوە، بۆیە تا ئەبەد ئەوان لە دڵی ئێمەدا بە گەورەیی دەمێننەوەو ناویان لە لاپەڕە
پڕشنگدارەکانی مێژوودا هەمیشە گەشاوەیە، بەڵێنم پێدان کە لە حکومەتی ئایندەدا شەڕی
ئێمە لەسەر ئاوەدانی و خزمەتی ئەو ناوچانە دەبێت".
دەرباز کۆسرەت
رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری لیستی
ژمارە ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ 1ـی 10ـی 2024 لە دەڤەری رواندزو سۆران و
باڵەکایەتی و چۆمان و وەرتێ بووم، لە نزیکەوە تێکۆشەران و گەنجان و خانەوادە سەربەرزەکانی
ئەوناوچانەم بینی کە ئێمە بە گیان قەرزاری ئەوانین، کەم ماڵی ئەو دەڤەرانە هەیە کە
قوربانیان بۆ پێشمەرگە و بۆ کوردستان و بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەدابێت، کە
ناوچەکەیان سەردەمانێک لانکەی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان بوون".
"ئەو
دەڤەرە پێویستی بە بانگەشە نییە، چونکە هەمووجارێک بێ دوو دڵی پەیمانیان بە حزبەکەی
خۆیان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە، بۆیە تا ئەبەد ئەوان لە دڵی ئێمەدا بە
گەورەیی دەمێننەوەو ناویان لە لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژوودا هەمیشە گەشاوەیە، رواندزو
باڵەکایەتی و سۆران و چۆمان لەناو ئەدەبیاتی یەکێتیدا خۆی لەخۆیدا ناوەکانیان بووە
بە رەمزی بەرخودانی یەکێتیی، بوون بە لۆگۆی حزبەکەی ئێمە، هەمیشە خۆمان بە قەرزاریان
دەزانین"، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە:
"لەپاڵ سروشتە دڵگیرەکەی دەڤەری باڵەکایەتی ئەو گەنجە بە پەرۆشانەم بینی کە ئومێدی گەورەیان بە یەکێتییەو لە چاویاندا
هیوایەکی قوڵ قوڵ بە حزبی شەهیدان بەدی دەکرێت، بەڵێنم پێدان کە لە حکومەتی ئایندەدا
شەڕی ئێمە لەسەر ئاوەدانی و خزمەتی ئەو ناوچانە دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

