سەعدی پیرە: تەنها یەکێتی سەکۆی بەدیهێنانی ئامانجەکانە
ی ن ک 10:08 AM - 2024-10-02
PUKMEDIA
سەردانی وتەبێژی یەکێتی و وەفدێکی هاوڕێی بۆ کۆمیتەی هیران
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "تەنھا یەکێتی
سەکۆیەکی گرنگی بەدێھێنانی ئامانج و بەرنامە دروستەکانە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە یاوەری
وەفدێک سەردانی کۆمیتەی هیران-ی کرد و ستایشی ئەو گەرم و گوڕییەی کادیران و ئەندامانی
یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لەتەواوی شارەکانی هەرێمی كوردستان و داواشی کرد: "بکەونە خۆ ماڵ بەماڵ دەنگ بۆ یەکێتیەکەیان کۆبکەنەوە، بەو ئامانجەی تەنھا
یەکێتی سەکۆیەکی گرنگی بەدێھێنانی ئامانج و بەرنامە دروستەکانە"
"بەگوڕو تینەوە بەشدارییەكی بەرفراوانی
پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بکەن و ھەوڵەکان چڕبکەنەوە بۆ سەرخستنی لیستەکەیان لیستی شەھیدان
و کاروانی ئاوەدانی و لیستی خوێنی شەھیدانی سەرکردە"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.
لەلایەن خۆشیانەوە
کادران و ئەندامانی سنووری کۆمیتەی هیران، بەڵێنیان دووپاتکردەوە، کە دەنگ لیستی
١٢٩ و کاندیدەكانی دەدەن و ھەمووان پێکەوە ھەنگاوەکانیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و یەکێتیەکان
یەک دەخەن
وتەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە
١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەیاوەری هەڤاڵان شێخ فەزڵ هیرانی، نیار
عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هۆگر كاوانی راوێژكار لە مەكتەبی
سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، مامۆستا شێرزاد شێخانی كاندیدی ژمارە ١٣ لە بازنەی هەولێر، نوژەن ئازاد عوزێری كاندیدی ژمارە ٧ لە بازنەی هەولێر سەردانی كۆمیتەی هیران-یان كرد و لەلایەن شێخ سامان هیرانی لێپرسراوی کۆمیتەو ژمارەیەک لەكەسایەتی و
كادیران و ئەندامی سنوری کۆمیتەی هیران بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

