لیستی ١٢٩: كۆتایی بە ئابڵوقەو سزاو قۆرخکاری سەر هەڵەبجە دەهێنین
ی ن ک 03:28 PM - 2024-10-02
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مۆنیومێنتی هەڵەبجە
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید، دەنگدەرە وشەویسەكا و هۆرامانی دەکات و ئاماژە بەوەدەکات: "بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە رێڕەوی حوكمڕانیی لە هەرێم راست دەكەینەوەو كۆتایی بە ئابڵوقە و سزا و قۆرخکاری سەر هەڵەبجە و ناوچەکانی تر دەهێنین، چونكە خەڵکی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و گۆڕ بزرانی هەورامان و دەوروبەری، شایستەی رێزلێنان و خزمەتكردنێكی زیاترن نەك سزادانیان".
دەقی پەیامەکە...
پەیامی لیستی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) ژمارە (١٢٩) لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجە
هاوڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید
دەنگدەرە وشەویسەكا و هۆرامانی
هەڵەبجە ناسنامەی مەزڵومییەت و پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستانە، سەرەڕای ئازاری بۆردومان و شەهیدكردنی پێنج هەزار هاووڵاتی بێ تاوان، بە سەرجەم ناحییە و گوندەكانییەوە، پارێزگایەكی گرنگە، هەروەك لەئێستادا ئارامترین پارێزگای كوردستان و عێراقە.
تایبەتمەندی ئەم پارێزگاریە لەوەدایە كە خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان بە دێهاتەكانی كاكەیی نشینیەوە، ئەزموونیان لەگەڵ حوكمڕانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی ناوچەكەیان لە دوای راپەڕین هەیە و دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی و ئیداری ئەوانیان تاقیكردووەتەوە، خۆیان دەزانن لەو سەردەمەی كە هەندێك لایەنی سیاسی لەو دەڤەرە دەسەڵاتدار بوون، دۆخی هەڵەبجە و دەوروبەری بە چ شێوازێك بووە و چ جۆرە مۆدێلێكی حوكمڕانی بەسەر هاووڵاتیانی ناوچەکەدا سەپێنراوە ..
ئێستاش پارێزگاكە بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرووی ئیداری، ئاوەدانكردنەوەی دێهاتەكان، بازرگانی، گەشتوگوزاری، گەشەكردنی كەرتی كشتوكاڵی، هەنگەوانی، ئاژەڵداری، پەروەردەیی، خوێندنی باڵا و ئازادی سیاسی و لایەنی ئەمنی و بوارەكانی دیكە، لە چ ئاستێكی باشدایە.
دەنگدەرانی بەڕێز، هەرچەندە لە بەرنامەی ئێمەدا بوو خزمەتی زیاتر پێشكەشی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتوانەكەی بكەین، بەجۆرێک لە ئاست قوربانیدانی هەڵەبجەییەكاندا بێت، بەڵام بەهۆی ئەو سزایانە و تاکڕەوی ئیدارەدان كە لایەنێكی كوردستانیی دەسەڵاتدار بەسەر پارێزگای هەڵەبجەدا سەپاندویەتی، بەداخەوە نەمانتوانی تەواوی پلانەكەی خۆمان بە باشی جێبەجێ بكەین، بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا بە پشتیوانی دەنگدەرانی ئەم پارێزگایە و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە رێڕەوی حوكمڕانیی لە هەرێم راست دەكەینەوەو كۆتایی بە ئابڵوقە و سزا و قۆرخکاری سەر هەڵەبجە و ناوچەکانی تر دێنین، چونكە خەڵکی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و گۆڕ بزرانی هەورامان و دەوروبەری، شایستەی رێزلێنان و خزمەتكردنێكی زیاترن نەك سزادانیان.
جەماوەری پارێزگای هەڵەبجە
دەنگدەرە وشەویسەكاو هۆرامانی
ـ بۆ ئەوەی ئەو ئاوەدانی و ئازادی و ئارامییەی لە هورامان و سەجەم سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەیە، بەردەوام بێت و گەشەی زیاتری پێ بدەین، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی مووچەی فەرمانبەران لەڕێی دانوستان و بە پشتبەستن بەدەستوری هەمیشەیی بە یەكجاریی چارەسەر بكرێت، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی پشك و شاییستەی یاسایی و ئیداری پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێم و بەغدا فەراهەم بكرێت، دەنگ بە لیستی یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی كۆتایی بە سزاكانی سەر پارێزگای هەڵەبجە بێت، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێم راست بكەینەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر پێكبهێنین، دەنگ بە یەكێتی بدەن، چونكە ئەو ئارامییەی لەلایەن یەكێتییەوە بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە فەراهەمكراوە بە هیچ هێزێكی دیكە نەکراوە و ناكرێت. ئەو گەشەكردنە هەمەجۆرەی لەسەردەم و لە سەردەستی یەكێتی لە سەرجەم بوارەكاندا بەخۆیەوە دەیبینێت، لە هیچ سەردەمێكی دیكە و لەلایەن هیچ هێزێکی دیکە بەخۆیەوە نەبینیووە.
ـ یەكێتی هێزە و دەنگ بە هێزێك بدەن كە بە (بەهێزی)یەوە بەرگری لە مافەكانتان بكات و خزمەتتان بكات و بتانپارێزێت، هەڵەبجە بكاتە پارێزگایەكی نموونەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق.
بۆ پێشەوە بەرەو سەرخستنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بە دەنگی ئێوە، بە ئیرادەی ئێوە، بە پشتیوانی ئێوە دەتوانین هەرێمێکی بەهێزی ئازاد و سەقامگیر و پڕ لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ خەڵکی کوردستان ، بەتایبەت بۆ ناوچەکەمان مسۆگەر بکەین.
لە کۆتاییدا دەڵێین... هەڵەبجە بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی وەکو یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی ژمارە (١٢٩) و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت.
لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە ( ١٢٩) بازنەی پارێزگای هەڵەبجە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

