دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی هاوسەنگی هێز دەگەڕێنێتەوە
ی ن ک 04:32 PM - 2024-10-02
PUKMEDIA
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لەدوای كۆنگرەی پێنجەمەوە هاوسەنگی گەراندووەتەوە و بەڵێنیداوە هەمیشە لەبەرەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بێت و جێبەجێشی كردووە".
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی یەكێتی لە حكومەت و لایەنگرانی یەكێتی لەشاری هەولێر رایگەیاند: "هەر لە سەرەتای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بناغەی هەڵمەتێكی شارستانی و سەردەمیانەی دانا لەپێناو راستكردنەوەی هاوسەنگی هێز، دادپەروەری لە حكومڕانی، كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی تاكڕەویی، ئێستاش قۆناغی خەباتمان گۆڕاوە بۆ خەباتی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازەو یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ بەبەرنامەیەكی پتەو بەرەو ئەم هەڵبژاردنە هەنگاودەنێت".
وتیشی: "پێویستە بانگەشەیەكی مەدەنیانە بكەن بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ یەكێتی و نیگەران نەبن چ جۆرە زمانێكیان بەرامبەر بەكاردەهێندرێن، چونكە هێزی براوە و خاوەن بەرپرسیارییەتی، هەمیشە بە دیدگایەكی قوڵ و ئاستێكی بەرزەوە دەكەوێتە ناو ململانێوە. كادیر و دەنگدەری یەكێتی، دەبێت بە ئاستە بەرزو شارستانییەكەی خۆیانەوە بە ئارامی لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتییە راستەقینەكە پیشانی جەماوەری كوردستان بدەن. چونكە یەكێتی بۆ كوردستانێكی شكۆمەندو ژیانێكی شەرەفمەندانە كار دەكات، ململانێی ناشارستانی نابێ لەم ئەركە پیرۆزە ساردتان بكاتەوە".
راشیگەیاند: "بەداخەوە نە بەرنامەی سیاسی ئێمەو نەرێككەوتنی سیاسیمان لەپێكهێنانی حكومەتدا جێبەجێ نەكراوە، بەڵام ئەم یەكێتییەی ئێستا هەیە بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافی خەڵك ناكات، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای كۆنگرەی پێنجەمیشەوە هاوسەنگی گەراندووەتەوە بەڵێنمانداوە هەمیشە لەبەرەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بین و جێبەجێشمان كردووە".
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

