سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04
PUKMEDIA
سرری ساکک سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا،
باس لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەکات و لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا وتی:
"مام جەلال مامی کوردانەو یەکێکەبوو لەگرنگرین کەسایەتییە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، وەک سەرۆککۆماری عیراق رۆڵی سەرەکی بینیوەو هۆکارێکی گرنگ بووە لەبەرجەستەکردنی
ئاشتی لەنێوان هەموو هێزەکانی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
سرری
ساکک سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، لە کۆبوونەوەی رۆژی رابردووی پەرلەمانی
تورکیا کە هاوکاتبوو لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، رایگەیاند: "مام
جەلال مامی کوردانە و یەکێکبوو لەگرنگرین کەسایەتییە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
مام جەلال تەوای ژیانی وەک پێشمەرگەیەک لەشاخەکانی کوردسان ژیاوە، لەپێناو رەتکردنەوەی
ژێردەستەیی و وەستانەوە لەدژی فاشیزم تێکۆشاوە".
"پاشان وەک سەرۆککۆماری عیراق رۆڵی سەرەکی
بینیوە و هۆکارێکی گرنگ بووە لەبەرجەستەکردنی ئاشتی لەنێوان هەموو هێزەکانی عیراق و
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "ساڵی 1993 هەموو بەیەکەوە
و بۆ جاری یەکەم قوناغێکی ئاگربەستێمان لەسووریا رێکخست، ئەندازیاری ئەم رێکخستنەش
مام جەلال و تۆرگۆت ئۆزال بوون، بەم بۆنەیەو سڵاو
ستایش بۆ رۆحی هەردووکیان دەنێرم، بەڕێز و خۆشەویستییەوە بەبیر خۆمانی دەهێنمەوە."
مام جەلال كە یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و
سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری
تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری
پزیشیكی، بەداخەوە رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد، لە ئێستاشدا حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام
جەلال دا تێپەڕیوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

