سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ لە کۆیە
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سێهەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی، لەناو یاریگای کۆیەی پڕ لەجەماوەرو هەڤاڵانی یەکێتی دەستیپێکرد، سەرۆک بافڵ رایگەیاند: "(هەژماری من) مەکەن هی مەسرورە، تەوتین بکەن".
سەرەتای کەرنەڤاڵەکە بە دەقیقەیەک راوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر کاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر ناسێندران.
"کۆیە باجی زۆری داوە"
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "کۆیە شاری شەهیدان و سەرۆک مام جەلال-ە، هەر یەکێتی بووە و هەر سەوز بووە، دەشزانم بە یەکێتی بوون خەڵکی کۆیە و شارەکە باجی زۆریان داوە".
"سیاسەتی نەوت، بۆ غاز دووبارە نابێتەوە"
"هەر یەکێتی دەتوانێت ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە کۆتایی پێبهێنێت، ئێمە بە یەک چاو سەیری میللەتی خۆمان دەکەین"، "دڵنیاشبن ئەو سیاسەتە سەقەتەی بۆ نەوت بەکارهات، دڵنیابن ناهێڵین بۆ غاز دووبارە ببێتەوە، ههرگیز غاز تهسلیمی حكومهتی خۆسهپێن ناكهم"، سەرۆک بافڵ وای وت.
"دووبارە چاڵنجی مەسرور بارزانی دەکەمەوە"
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند: "پێشتر چاڵنجی جەنابی مەسرور بارزانیم کرد، لێرەوە دووبارەی دەکەمەوە وەرە با دیبەیت بکەین بزانین بەرنامەی کاممان بۆ کوردستان باشە".
"هەژماری مەسرورە"
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: " (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچهخۆران دهبێت تهوتین بكهن نهك ههژماری من".
"حزبەکانی دیکە کۆمێنت دەسڕنەوە"
"ئەگەر ئێوە دەنگ بدەن بە یەکێتی، هێزی خۆمان بەکاردێنین، زابخودێ تا کۆیە بکەینە ئیدارەیەکی سەربەخۆ"، "یەکێتی وەک هەندێک حزب نییە و گوێتان لێدەگرێت، حزبەکانی دیکە کۆمێنت دەسڕنەوە، بەڵام ئێمە وانین"، سەرۆک بافڵ وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

