قوباد تاڵەبانی: گوندەکان پشتوپەنای یەکێتیین بۆ گۆڕینی حکومڕانی
کوردستان 12:57 PM - 2024-10-06
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەناو جەماوەر
لە درێژەی سەردانەکانی بۆ گوندەکان، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ناحیەی بنگرد و گوندی شارستێنی بەسەر کردەوە و کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجامدا.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە جیاوازی هەڵبژاردنی ئەمجارە و هەروەها جیاوازی یەکێتیی ئێستا لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو کرد و رایگەیاند، یەکێتی بە تەواوی بەو قەناعەتە گەیشتووە کە ناکرێت حکومڕانی بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت و دەبێت گۆڕانکاری بنەڕەتی بکرێت تا هەم بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچە جیاوازەکان بکرێت و هەم بە گەڕاندنەوەی هیوا و متمانە بۆ خەڵک دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان بپارێزین.
روونیشی کردەوە کە پێشتر یەکێتی بەهۆی باڵباڵێن و فرە ئاراستەیی نەیدەتوانی سیاسەتێکی روون و شەفافی هەبێت و بە جۆرێک لاواز ببوو کە کەرەستەی پێویستی نەبوو بۆ گۆڕانکاری و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەکێتی بە بەردەوامی خەریکی رێکخستنەوەی ناوماڵی خۆی و خۆبەهێزکردن بووە و ئێستا بووەتەوە بە هێزێکی خاوەن بڕیار و یەک ئاراستە و لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە حیسابی تایبەت بۆ بڕیار و سیاسەتی یەکێتی دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کە یەکێتی ئەمجارە دەیەوێت بە تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا ڕێڕەوەی حکومڕانی راست بکاتەوە و کۆتایی بە خۆسەپێنی بهێنێت و حکومەت و هەموو دامەزراوەکانی حکومڕانی بخاتە خزمەتی خەڵکەوە.
وتیشی، وەکچۆن لەسەردەمی شۆڕشدا گوندەکان پشتوپەنای یەکێتی بوون، ئەم یەکێتییەی ئێستاش گەڕاوەتەوە سەر هەمان رێچکە و چاوی لەوەیە بە پشتبەستن بە دەنگ و ئیرادەی گوندنشینەکان و چینە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگا، هەنگاوبنێت بەرەو ئەو گۆڕانکارییە مەزنەی کە چەندین ساڵە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەکەن و داوای دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

