یەکێتی ناهێڵێت غاز بەدەردی نەوت بچێت
کوردستان 09:21 AM - 2024-10-07
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکەکەی دەیانەوێت
خێر و بێری غازی سروشتی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت و بەدەردی نەوت نەڕوات کە چەندین
ساڵە حزبی دەسەڵاتدار دەستیان بەسەریدا گرتووە، لەو بارەیەشەوە کاندیدێکی لیستی
١٢٩ی یەکێتی دەڵێت: "سەرۆک بافڵ خێر و بێری غاز دەگەڕێنێتەوە بۆ هاووڵاتیان و
لەدەستی بنەماڵە دەری دەهێنێت".
سەرۆک بافڵ: غاز رادەست ناکەین
سەرۆک بافڵ لەپەیامێکیدا لە میانەی بەڕێوەچونی
بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە رایگەیاند: "دڵنیابن ئەو سیاسەتە سەقەتەی بۆ نەوت
بەکارهات، دڵنیابن ناهێڵین بۆ غاز دووبارە ببێتەوە، ههرگیز غاز رادەستی حكومهتی
خۆسهپێن ناكهم"، "هەر
یەکێتیش دەتوانێت ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە کۆتایی پێبهێنێت".
سەرۆک بافڵ ناهێڵیت غاز بەدەردی نەوت بچێت
ئیبراهیم رەمەزان ئیبراهیم کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی
١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پەیامی سەرۆک بافڵ رون و ئاشكرایە کەدەڵێت ناهێڵین غازی سروشتی بەدەردی نەوت
بچێت و بۆ خزمەتی بنەماڵەیەک بەکاربهێنرێت، هەموو خەڵکی کوردستانیش پشتیوانی پەیامەکەی
دەکەن".
"دۆسیەی غازی
سروشتی لەلایەن سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە بە شەفافی و بەجۆرێک کەلە بەرژەوەندی
خەڵکی کوردستان بێت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەبێت خێر و بێرەکەی بۆ خزمەتی خەڵکەکەمان
بێت کەلە ئێستادا بێبەشن لەهەموو خێرو بێرێکی سامانە سروشتییەکان"، ئیبراهیم
رەمەزان وادەڵێت.
سامانە سروشتییەکان لە خزمەتی خەڵکدا نەبوون
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سامانە سروشتییەکان دەخاتەوە خزمەتی خەڵک و رێگا نادات بۆ خزمەتی هیچ لایەنێک بەکاربێن.
رێڤینک یاسین نەبی موسا کاندیدی ژمارە ٧ لیستی
١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دهۆک بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەهەرێمی کوردستان هیچ کام لە سامانە سروشتییەکان لە خزمەتی خەڵکی
کوردستاندا نەبوون، ئەگەر بەشێکی کەمی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بوایە دەیانتوانی لەکاتی
خۆیدا مانگانە مووچە وەربگرن".
"ماوەی ٥٠
ساڵە بنەماڵەی بارزانی بەنایاسایی نەوت بە تورکیا دەفرۆشن و پارەکەی دەچێتە سەر
حسابەکانی خۆیان، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمە راستدەکاتەوەو سامانە
سروشتییەکان دەخاتەوە خزمەتی خەڵک"، رێڤینک یاسین نەبی وای وت.
یەکێتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ماف دەگەڕێنێتەوە
ئەوەی کە حزبی دەسەڵاتدار و بنەماڵە چەندین ساڵە
نەیانتوانیوە لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن، یەکێتی دەیکات و ماف بۆ خەڵکی هەرێم دەگەڕێنێتەوە.
نادر مەحمود محەمەد کاندیدی ژمارە ٢٢ لیستی ١٢٩ی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"سەرۆک بافڵ قبوڵی ناکات خێر و بێرەکانی غازیش وەک نەوت بۆ خزمەتی تاکە بنەماڵە
بێت و کار لەسەر ئەوە دەکات خزمەتی هاووڵاتیانی پێبکرێت، چونکە چەندین ساڵە حزبی دەسەڵاتدار
بۆ خزمەتی خۆی بەکاری هێناوە".
"یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دەیەوێت بەرێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی مافی هاووڵاتیان بەدەستبهێنێت
و هەموو سەروەت و سامان و داهاتی ئەم وڵاتە لە خزمەتی هاووڵاتیانیدا بەکاربهێنرێت،
ئەوەی کە حزبی دەسەڵاتدار چەندین ساڵە نەیتوانیوە بیکات، یەکێتی دەیکات"،
نادر مەحمود محەمەد وای وت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ رێگا
نادەن غازی هەرێمی کوردستان بە دەردی نەوت بچێت و خێروبێرەکەی تەنها بۆ لایەنێک بێت،
بەڵکو بە پلان و بەرنامە سامانە سروشتییەکان دەخاتەوە خزمەتی خەڵک، چونکە هەر
یەکێتی لە خزمەتی خەڵکیدایە و دەیەوێت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان سودمەندبن نەک
تەنها لایەنێک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

