سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: وه‌ك جێگره‌وه‌ی هه‌ژماری من هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كان ده‌ده‌ین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا
نوێنەرانی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پشتیوانیان بۆ بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ،
کاری جدی بۆ پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن و سەرۆکی
فراکسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: " ته‌وتین ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یە بۆ مووچه‌خۆران
و مافی ره‌وای خۆیانە، تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت".
ته‌وتین، له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یه‌كده‌گرێته‌وه
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند:"په‌یامی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه مووچه ته‌وتین بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ تێكڕای مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌م گه‌ره‌نتی زیاتره‌و هه‌م بڕیاری دادگای فیدراڵییشه كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
" ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت
به بیانوی جیاجیا ته‌وتین دوابخات، له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بكرێت، چونكه هه‌ر
كه‌سێك تانه له‌پرۆسه‌كه بدات كه ژێر هه‌رناوێكدا بێت ئامانج لێی نه‌كردنی ته‌وتین
بێت بێگومان ده‌یباته‌وه"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.
تاکە رێگا بۆ متمانەی مووچەخۆران تەوتینە
نوێنەرانی یەکێتی بەزوترین کات لەبەغداوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لەهەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتینم چونکە تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت.
ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكرد:" ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌لی كورد و نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان
و حكومه‌تی عیراق له‌دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی جدی تر كار له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌ین كه به‌زووترین كات لقی بانكه فیدراڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه
بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بهتهوتینكردنی مووچه‌خۆران بكه‌ن، چونكه ته‌وتین ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی
گه‌وره بۆ مووچه‌خۆران و هاوكات مافی ره‌وای خۆشیانه كه ته‌وتین بكه‌ن نه‌ك هه‌ژماری
من"
سه‌رۆكی
فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند:"جێگره‌وه‌ی هه‌ژماری من، بڕیاره‌كه‌ی دادگای
فیدڕاڵییه كه ده‌بێت ته‌وتین جێبه‌جێبكرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش
پشتگیری ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش
تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:"
ئه‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان
دروست نه‌كردایه، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستاش
ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق دیاریی كردوه بۆ ته‌وتین كردنی
مووچه خۆران كه كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه ده‌توانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نرێت".
ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌زاری وته‌بێژی لیستهكهیهوه بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕه‌سمی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژماری منی راگه‌یاند
و داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كرد كه هاوكاربن له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی
دادگای فیدراڵی كه ته‌وتین-ه نه‌ك هه‌ژماری من بۆ مووچه‌خۆران، ئه‌مه‌ش له‌پێناو
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت و چی دی مووچه‌ی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوانه‌كه‌وێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

