چەتری سەوز، شێوازێکی نوێی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتی
کوردستان 09:09 AM - 2024-10-08
PUKMEDIA
هەڤاڵانی چەتری سەوز
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بۆ بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان شێوازێکی نوێ بەکارهێناوە و
پێی دەوترێت چەتری سەوز، هەروەها لە چەترەکاندا کارنامەی یەکێتی و ناوی کاندیدەکان
و خزمەتگوزاری تەندروستیش پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت.
د. چرۆ شەهاب ئەندامی
دەستەی جێبەجێکاری پڕۆژەی چەتری سەوز بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چەتری سەوزی هەڵبژاردن یەکێكە لە پڕۆژەکانی بانگەشەی
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بازنەکانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکرێت، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە بازنەی سلێمانی سەرۆکایەتی پرۆسەکە
دەکات".
"تەنها لە
پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ چەتری سەوزی هەڵبژاردنمان داناوە، هەروەها زیاتر لە ٧٠ تیمی تەندروستیش دابەشکراون، هەر چەترێک پێنج هەڤاڵی لیستی ١٢٩ و سێ کارمەندی تەندروستی تێدایە"، د. چرۆ شەهاب وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "چەترەکان
لە پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و سەرجەم قەزا و ناحیەکان دادەنرێن، تێیاندا کارنامەی
یەکێتی بۆ هەڵبژاردن و کاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی بە خەڵک دەناسێندرێن، رێنوێنی
هاووڵاتیان دەکات کە چۆن دەنگ بدەن بە لیستی ١٢٩".
"لە چەترەکاندا تیمی هەڤاڵانی تەندروستی هەیە کە خۆبەخشن و بابەتی تەندروستییان بۆ
دابینکراوە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، پشکنین بۆ هەر
کەسێک دەکەن کە پێویست بکات و هاوکارییان دەکەن لە سەعات ٣ بۆ ٧ـی ئێوارە بێ
بەرامبەر، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە یەکێتی لەگەڵ خەم و ئازارەکانی خەڵکیدایە"، د. چرۆ شەهاب وای وت.
بۆ هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە ١٧٢ کاندید بەشداری دەکات کە بەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون
و بەشێوەیەک بازنەی سلێمانی ٧٢ کاندید، بازنەی هەولێر ٦٤، دهۆک ٣٠ کاندید و
هەڵەبجە ٦ کاندیدن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

