بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:03 AM - 2024-10-08
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە ئامادەبوونی بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە دروشمی "کۆتایی پێ
دەهێنین" چوارەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی لە
گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵەکەدا
کە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، سەعات ٤ لە کەلار و بە دیاریکراوی لە یاریگای
شێروانە (مەلعەبە کۆنەکە) دەستپێدەکات، پەیامێک ئاڕاستەی گەرمیانییەکان
و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەوە کە ٢٥ـی ٩ بوو،
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ سێ کەرنەڤاڵی بۆ
ناساندنی کاندیدەکانی ئەنجامداوە لە سلێمانی، هەڵەبجە و کۆیە، ئەمڕۆش چوارەمین کەرنەڤاڵ
لە کەلار ئەنجام دەدات.
پێشتر سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵەکاندا ئاماژەی بە
کێشە و گیروگرفتەکانی حکومڕانی هەرێمی کوردستان کردووە و دووپاتی کردەوە:
"کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین".
"کۆتایی پێ دەهێنین" دروشمی سەرەکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان-ە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی
٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، هەروەها لیستی ١٢٩ـی یەکێتی بە ١٧٢ کاندید بەشداری دەکات
کە دابەشبوون بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا، ئەوانیش؛ سلێمانی ٧٢ کاندید، هەولێر
٦٤، دهۆک ٣٠، هەڵەبجە ٦ کاندیدن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

