یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
ی ن ک 03:37 PM - 2024-10-08
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: "ئەو دەنگەی بڵاوكراوەتەوە راست نییەو ساختەیە، بۆیە داوا لەداواكاری گشتی دەكەین بێتە دەنگ، دەشڵێت: "پارتی لەدۆخێكدایە كەس ئاواتی پێناخوازێت و لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە، بۆیە دەیەوێت كێشە بۆ هەڵبژاردن دروستبكات"
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگای كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دایەوەو رایگەیاند: "ئەو دەنگەی بڵاوكراوەتەوە راست نییەو ساختەیەو پارتی لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە، بۆیە دەیەوێت كێشە بۆ هەڵبژاردن دروستبكات".
راشیگەیاند: "ئەوبابەتەی بڵاوكراوەتەوە بە ژیری دەستكرد لەڕێگەی ماڵپەڕی ElevenLabs دروستكراوە، كە پێویستی بە تێكست و دەنگێكە بۆ ئەوەی بابەتێكی لەم شێوەیەی پێ دروستبكەیت كە پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بۆ بردووە، پێشنیاریشیان بۆ دەكەم ئەمجارە لەڕێگای ماڵپەڕی Hugging Face بە زمانی كوردی دروستیبكەن".
ئەوەی پارتی كردی دەستبردنە بۆ پوشێك بەر لە خنكان
وتیشی: "ئێمە لەوە تێدەگەین كە پارتی لەبارودۆخێكدایە كەس ئاواتی پێناخوازێت و چاوەڕوانی دۆڕانێكی سەختی هەڵبژاردن دەكات، تێدەگەین ئەوەی پارتی ئەمڕۆ كردی دەستبردنە بۆ پوشێك بەر لە خنكان، ویستی پارتی بۆ ساختەكاری ئەوەندە زۆرە هەرچەندە دڵنیان كەناتوانن لەدەنگداندا ساختەكاری بكەن، بۆیە ساختەی دەنگی كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەن".
سوپرایزی ئەمجارەی هەڵبژاردن یەكێتی دەبێت
"بۆیە بەخەڵكی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش رادەگەیەنین كە ئەم چەواشەكاریانە تەنها هەوڵن بۆ ئاستەنگ خستنە بەردەم هەڵبژاردن و هۆكارە بۆ ئەوەی بیانەوێت خۆیان لە هەڵبژاردن بدزنەوە چونكە دەزانن كە دۆڕانێكی گەورە چاوەڕوانیان دەكات و سوپرایزی ئەمجارەی هەڵبژاردن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت" كاروان گەزنەیی وایوت.
ئەوەشی وت: "تێناگەین پارتی لەڕێگەی جێگری دووەمی سەرۆكی حزبەكەیەوە دەیەوێت حكومەت و پارتی بەرەو چاكسازی یان كۆمپانیایەكی فلم سازی بەرێت، كە هەر رۆژەو لەژێر ناوێكدا سیناریۆیەك دروستدەكات كە بەداخەوە لەم كارەشدا سەركەوتوو نین، ئەمە كارێكە دژ بەئادابی گشتی و دەستبردن بۆ تەكنەلۆژیا دژبە كلتور، لەبری ئەوەی بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگە سودی لێببینن، بۆیە رێكاری یاسایی دەگرینەبەرو داوا لە داواكاری گشتی دەكەین لەسەر ئەم بابەتە بێتەدەنگ و رێگەنەدات حزبێك لەترسی لەهەڵبژاردن دەست بۆ ئەم بابەتە ترسناكە بەرێت".
وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردن وتیشی: بۆیە بەپارتی دەڵێين، زابخودێ زابخودێ زابخودێ، نەك ژیری دەستكردو تەزویر هیچ شتێك فریاتان ناكەوێت، خۆتان و ئێمەش دڵنیاین دووچاری شكستێكی گەورەی هەڵبژاردن دەبنەوە كە ئەمەش دەرئەنجامی برسیكردن و دەستگیركردنی ئازادی خوازان و سیاسەتی چەوتی سەرۆكی حكومەت بوو".
ئەمڕۆ ٨-١٠-٢٠٢٤ پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگای لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكەیەوە راگەیەندراوێكی پشتبەست بە تۆمارێكی ساختەی دەنگی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاوكردەوەو وەك قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "هەنگاوێكی نزمی ساختەكارییە"، لای خۆشییەوە میدیای یەكێتی بەكورتترین گوزارشت وەڵامی دایەوەو رایگەیاند: "زابخودێ ژیری دەستكردیش فریاتان ناكەوێت".
بەڤیدیۆ.. یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

