دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری دیكەی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن
ی ن ک 04:50 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری دیكەی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن
دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری دیكەی گۆڕان لە سلێمانی بڕیاریان دا پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ بكەن و رایدەگەیەنن: "یەكێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵك و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە تەنها یەكێتی بەشێوەیەكی جددی داكۆكی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات، بۆیە بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن و هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی یەكێتی".
رۆژی 9ی 10 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی ماڵی هیدایەتی مام نوری باخان-ی كرد، كە خۆی و بنەماڵەكەی وخزمانی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وێڕای بەخێرهێنانەوەیان، شێخ جەعفەر جەختیكردەوە كە ئەوان و بنەماڵەكانیان مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و فیداكارییان هەیە لەنێو یەكێتیدا و ئێستاش وەكو ساڵانی رابردوو یەكێتی هەر حزبی خۆیانە و شانازی بەكەسانی خاوەن پێگەو كەسایەتی و دڵسۆزی وەك ئەوانەوە دەكات.
"یەكێتی لەئێستادا هەموو توانایەكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گۆڕینی شێوازی حوكمڕانی لە هەرێم، بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی خەڵكدا بێت و ژیان و گوزەرانیان بەرەو باشتر ببات" لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی وایوت.
هیدایەتی مام نوری تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵك و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە تەنها یەكێتی بەشێوەیەكی جددی داكۆكی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات و رایگەیاند: "بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن و هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی یەكێتی".
سەرکەوتنی یەکێتی چاوەڕوانکراوە
لەلایەکی ترەوە هەمان رۆژ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سلێمانی، سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی کردو لەلایەن هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زیادی شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانییەوە بەگەرمیی پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا، باس لە دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی هەرێم و کارو چالاکییەکانی تایبەت بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کرا کە تێیدا یەکێتییەکان لەگەڵ جەماوەری خۆڕاگری کوردستان، خۆیان بۆ تۆمارکردنی داستانێکی بێ وێنەی هەڵبژاردن ئامادەکردووە کە سەرەنجامەکەی سەرکەوتنێکی گەورەی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
دواتر لە چەند سەردان و کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەییدا لە بازنەکانی هەڵبژاردنی لیستی یەکێتی 129 هانیدان بەوپەڕی شارستانییەوە بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بکەن و دەستخۆشی لێکردن کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە کار بۆ سەرخستنی لیستی 129 و کاندیدەکانی دەکەن و رایگەیاند: "سەرکەوتنی چاوەڕوانکراوی یەکێتی لە هەڵبژاردندا لە بەرژەوەندیی تەواوی خەڵکی کوردستاندایە، چونکە بەرنامەو تێڕوانینی یەکێتی رەنگدانەوەی خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستانە و ئامانجەکەش هەمان ئامانجی خەڵکە کە خۆی لە گۆڕینی رێڕەوی فەرمانڕەوایی لە هەرێم و کۆتایهێنان بە مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبینێت"..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

