تەواوی مەكۆیەكی گۆڕان هاتنە نێو ریزەكانی یەكێتییەوە
ی ن ک 07:51 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
تەواوی مەكۆیەكی گۆڕان هاتنە نێو ریزەكانی یەكێتییەوە
تەواوی مەكۆی پیرەمەگرونی بزوتنەوەی گۆران پەیوەندییان بەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردو بەگەرمی لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە پێشوازیكران.
ئێوارەی 2024/10/09 رەفعەت عەبدوڵڵاو سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا خالید پێشوازیان لەژمارەیەك لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكۆی بزوتنەوەی گۆران لەپیرەمەگرون كرد كەبڕیاریانداوە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەبات بدەن و رەفعەت عەبدوڵڵا بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند: "یەكێتی ماڵی هەموو كەس و تێكۆشەر و كوردپەروەرێكەو هەمیشە دەرگای واڵایەو ماڵە گەورەكەی هەموانە" .
هەروەك داوایلێكردن كە هەموو توانایان بخەنەكار بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی و پەیامی یەكێتی بگەیەننە هەموو كەسوكارو دۆست و هەڤاڵەكانیان.
رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "ئەم حكومڕانییەی ئێستا لەكوردستان هەیە حكومڕانییەكی قۆرخكار و نادادپەروەر و خۆسەپێنە و پێویستە رێڕەوی حكومڕانییە راستبكەینەوە" .
مستەفا سەلاحەین فەتاح لێپرسراوی پێشووی گۆڕان بەناوی هەمووهەڤاڵانی مەكۆی پیرەمەگرونەوە بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەن و دڵسۆزانە شان بەشانی هەڤاڵەكانیان كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩.
هەرئەمڕۆ دەیان هەڵسوڕاوی دیكەی گۆڕان پەیوەنییان بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردو شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی دەستخۆشی ئەو هەڵوێستەی لێكردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

