گوتاری فریودەر دەرەقەتی سیاسەتی كوردستانی راستەقینەی یەكێتی نایەت
بیروڕا 11:20 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
*ستران عەبدوڵڵا
ئیتر كەس بەم گوتارە فریودەرە ناخەڵەتێ كە بەرگی كوردستانی لە خۆی پێچاوە و دژی بەرژەوەندییەكانی میللەتەكەشمانە. گەندەڵی و تەزویر و تاكڕەوی و قۆرخكاری و خۆسەپاندن بەناوی كوردستان و كوردایەتییەوە، یان هەر ناوێكیترەوە بكرێت ، فەرقی نییە و هەر قێزوەن و ناپەسەند و ناجۆرە. رەنگە لە حاڵی وادا تاوانەكە چەند قات بێت چونكە بەناوی ئەو ناوە بەرزانەوە دەكرێت. بەناوی كوردستان و كوردایەتی و خەونی گەشی حوكمڕانی كوردییەوە دەكرێت.
تازە رابوونەوەی هوشیارانەی گەلەكەمان بوختان و چەواشە و فریوی ناسیونالیستی ئێوەی تێپەڕاندووەو بڕیاری خۆی داوە، كۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی ئێوە بێنێت و جارەنووسی خۆی تەسلیمی دەستی ئەمین بكاتەوە كە لە تەنگانەو ناخۆشیدا تاقیكردووەتەوە، دەستی ئەمینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی.
تازە ئەم هاشوهوشەی بە كوردی هەڕەشەی پێ دەكەن و گەلەكەمانی پێ دەتۆقێنن دادات نادات، چونكە دەزانین بەعەرەبی و عەجەمی زمانێكی پاڕانەوەو چەمانەوەتان هەیە و ئەزبەرمان كردووە.
تازە نە ترسی تارمایی شەڕی ناوخۆو نەترسی دنەدانی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت، نە هەڕەشەی تێكدانی سندوقەكانی دیموكراسی و تەزویری دەنگدان و تەزویری دەنگەكان هیچیان زەفەر بە ئیرادەی گەلەكەمان نابەن.
ئیتر ناتوانن بە گوتاری توندڕەوی نەتەوەیی و تۆمەتباركردنی هەرزانی بەرامبەرەكانتان واقیعی خاكفرۆشی و خەڵك فرۆشی خۆتان پەردەپۆش بكەن.
ئێستا ئیتر سیاسەتێكی كوردانە و كوردستانی راستەقینە، سیاسەتی پەرۆشی بۆ ئیدارەی هەرێم و یەكپارەچەیی قەوارەكەی، سیاسەتی پەرلەمانێكی بە هەیبەت، دیموكرات و چاودێری یاسا و رێساكان، سیاسەتی حكومەتێكی دەربەست و ئازا و پەرۆش بۆ ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك جێ بە سیاسەتی گۆشەگیرو دواكەوتوو، سیاسەتی جیاكاری و فەرق و جیاوازی نێوان شار و دەڤەرەكان، گەڕەك و چین و توێژەكان لێژ دەكات و تەفروتونای دەكات.
لەمەودوا سیاسەتی حكومەتێكی كارا و یەك دەست و پەرلەمانێكی یەك و یەك ریز كۆتایی بە ئیدارەی دیوەخانی راسپاردەو كاكەبرایی و خۆم و خۆمانی دەهێنێت.
ئیتر بەدەنگی گەل لە بەرواری ٢٠ی تەشرینی یەكەمەوە ئێمە ئەمانە دەڕوخێنین كە ئەدگاری دەزگای كلیپ و فیلمی هندی و داتاشینی تۆمەتی بێ بنەمایەو لە جێگەكەی حوكمی دادپەروەرانە و یاساسەروەری دادەنێینەوە.
كوردایەتی چەواشە تەواو، كوردایەتی گەلپەسەند دێتەوە.
نەخێر بۆ كوردستانی گەندەڵ و جیاكار و قۆرخكار، بەڵێ بۆ كوردستانی دیموكرات و دادپەروەر، كوردستانی حوكمی ژیر و بە ویژدان و زەمیر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

