ئۆكتۆبەر.. مانگی سەركەوتن و بەرگری یەكێتی
کوردستان 10:41 AM - 2024-10-10
PUKMEDIA
ئۆكتۆبەر.. مانگی سەركەوتن و بەرگری یەكێتی
رۆژەكانی مانگی ئۆكتۆبەر بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕن لەبەرگری و قارەمانێتی و داكۆكیكردن لەمافی گەلەكەی، ٣٢ ساڵ پێش ئێستا هێزەكانی یەكێتی رێگریان كرد، لە هێزەكانی رژێمی بەعس كە بەپاڵپشتی هێزێكی كوردی دەیانویست تۆڕباینی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان تاڵان بكەن.
لەدوای ریفراندۆم و هەر لە مانگی ئۆكتۆبەردا هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرگرییان لە خاكی كوردستان كردو لەوپێناوەشدا زیاتر لە ٧٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
بەرگرییەكەی یەكێتی ئومێدی بەخەڵكی كوردستان بەخشییەوە
چەتۆ حەوێزی لێپرسراوی ئەوكاتەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ حكومەتی عیراق بەپاڵپشتی حزبێكی كوردی هێزی كۆكردەوە بۆ هێرشكردنە سەر سلێمانی و تاڵانكردنی تۆڕباینی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان، بەڵام هێزەكانی یەكێتی لە چەمچەماڵ و گەرمیان و سلێمانی رێگریان لە هێزەكەی بەعس كرد و خەونی تاڵانكردنەكەیان لەگۆڕنا".
"رێگریكردن لەو هێزە زەبەلاحەی حكومەتی بەعس كە لەرۆژی ٩ی ئۆكتۆبەری ١٩٩١دا هێرشیكردو لەلایەن هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەتوندی وەڵامدرایەوە، ئومێدی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گەڕاندەوە و وەك راپەڕینی دووەم لێی ڕوانراو دەركەوت حكومەتی بەعس جارێكی دیكە ناتوانێت سلێمانی داگیر بكاتەوە"، چەتۆ حەوێزی وایوت.
بۆ رێگری لە تاڵانكردنی تۆڕبایینەكانی بەنداوی دوكان و دەربەدیخان لەساڵی ١٩٩١، هەر یەك لە مامۆستا عەبدوڵڵا عومەر لێپرسراوی ئەوكاتەی مەڵبەندی سلێمانی و رەوانشاد جەبار فەرمان لێپرسراوی فەرماندەی هێزەكان بوو چەتۆ حەوێزی كە ئەوكات لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بوو، بەرپرسیارێتی بەرپەرچدانەوەی هێزەكەی رژێمیان گرتە ئەستۆو هێزێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی مام ڕۆستەم لەگەڵ فەرماندەی بەتالێونەكانی قۆڵی چەمچەماڵ دژی هێزەكانی رژێم وەستانەوەو سەركەوتووبوون لە شكستپێهێنانی مەرامی تاڵانی تۆڕبایینەكانی دوكان و دەربەندیخان.
هێزەكانی یەكیتی بەرگرییان كردو هێزەكانی تر رایانكرد
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی هەرێم كوردستان بووە و مێژوو شاهێدی بۆ دەدات، وەك چۆن لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا نزیكەی ٧٠ شەهید و برینداری بەخاكی كوردستان بەخشی، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە تەنها یەكێتی بەرگریكاری راستەقینەی خەڵكی هەرێمی كوردستانەو لە رۆژەكانی ئۆكتۆبەردا دژی تاڵانی و داگیركاری وەستاوەتەوه.
وەستا رەسوڵ فەرماندەی پێشتری میحوەری باشووری كەركوك و ئەندامی ئێستای سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "یەكێتی وەك هەمیشە پارێزەری خەڵكی هەرێمی كوردستان بووەو لەهێرشەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەریشدا لەساڵی ٢٠١٧ تەنها هێزەكانی یەكێتی بوون بەرگرییان لەخاكی كوردستان كردو هێزەكانی دیكە رایان كرد".
" لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا یەكێتی زیاتر لە ١٤٠ شەهید و برینداری بەخاكی كوردستان بەخشی و ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە تەنها یەكێتی بەرگریكاری راستەقینەی خەڵكی هەرێمی كوردستانەو لە رۆژەكانی ئۆكتۆبەردا دژی تاڵانی و داگیركاری وەستاوەتەوە" وەستا رەسوڵ وایوت.
فەرماندەكەی ئەوكاتەی میحوەری باشووری كەركوك ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: "خەڵكی كەركوك شاهیدی ئەوەن كە تا ئێستا هەر هێرشێك كرابێتە سەر شارەكە هێزەكانی یەكێتی شارەكەیان پاراستووەو دژی تیرۆستان وەستاونەتەوەو بەرگرییان لەخەڵكی كەركوك كردووە".
بەرگریەكەی یەكێتی لەناو ئەدەبیاتی كوردستاندا بە راپەڕینی دووەم ناسراوە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سەروەرییەكانی یەكێتی لە رۆژەكانی مانگی ئۆكتۆبەردا لە وتارێكیدا كە بۆ PUKMEDIA ی ناردووە نووسیویەتی: "ئەو رووداوە جێی شانازییەو رۆژەكانی لەناو ئەدەبیاتی كوردستاندا بە راپەڕینی دووەم ناسراون، درۆ و دەلەسەی هاوشانی مێژووی ١٦ی ئوكتۆبەری ٢٠١٧ لە كەركوك بەشێكی زۆری بۆ لێدانە لە سەروەری ئەو هێزەی دەیان داستانی وەك ئوكتۆبەری ساڵی ١٩٩١ هەیەو خەڵكی تر چارەكی هەرە بچوكی ئەو سەروەرییەیان نییە."
"دەفتەری بروسكەكانی جەبار فەرمان لە ساڵی ١٩٩١ شتی تریشی تیایە، بۆ نموونە ئازایەتی و دەستپێشخەری پاراستنی تۆڕباینەكانی كارەبای كوردستان كە زیاتر لەسی ساڵە هەروا شەوق ئەداتەوەو خاسوعامی گەلەكەمان لێی بەهرەمەندن، هەروەها بروسكەی هەڕەشەو گوڕەشەی وای تێدایە كە لەبەر میری موفاوەزاتچی داوای راگرتنی جۆشو خرۆشی گەنجانی راپەڕیوی خولی دووەمی راپەڕین دەكات، ستران عەبدوڵڵا وای نوسیوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت
09:45 PM - 2026-07-28
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
کوردستان 01:45 PM - 2026-07-28 -
گشتیمان دەوێت
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-28 -
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28



.png)
.jpg)


دابەزێنە

