قوباد تاڵهبانی: یهكێتی كۆتایی بهدهنگی ساختهو خۆسهپێنی دههێنێت
ی ن ک 12:36 PM - 2024-10-10
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە درێژەی سەردان و كۆبوونەوەكانی لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ دانیشتوانی ناحیەی سەركەپكان و گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان و شاورێ كۆبووەوەو رایگەیاند: "یەكێتی كۆتایی بەو قۆناغە هێنا لایەنێك بتوانێت بە دەنگی ساختە خۆی بەسەر كوردستاندا بسەپێنێت".
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە درێژەی سەردان و كۆبوونەوەكانی لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ دانیشتوانی ناحیەی سەركەپكان و گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان و شاورێ كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی روونی كردەوە ئەم هەڵبژاردنە دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە لە هەرێمی كوردستان و راشیگەیاند یەكێتی كۆتایی بەو قۆناغە هێنا كە لایەنێك بتوانێت بە ساختەكاری زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەر بكات و خۆی بەسەر كوردستاندا بسەپێنێت.
وتیشی، ئەم قۆناغە نوێیە، قۆناغی راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و نەهێشتنی جیاكارییە لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەكان. جەختیشی كردەوە ئەوەی دەتوانێت سەركردایەتی ئەم قۆناغە نوێیە بكات، تەنها ئەم یەكێتییەی ئێستا بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانییە كە هێز و توانا و كەرەستەی پێویستی لەبەردەستدایە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا روونی كردەوە كە خەڵكی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا لە راستیدا لەبەردەم دوو بژاردەدان، ئەوانەی رازین بەم شێوازە حكومڕانییەی تا ئێستا هەبووە با دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن كە درێژەپێدەری ئەم شێوازە حكومڕانییە دەبێت. ئەو هاوڵاتییانەش كە خوازی گۆڕانكاری بنەڕەتین لە حكومڕانی، پێویستە پشتگیری لە یەكێتی بكەن، چونكە تەنها یەكێتی پلانی تۆكمەی هەیە بۆ گۆڕانكاری و توانا و هێز و ئێرادەی پێویستیشی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

