قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا ستۆپ بە پارتی دەکەین
کوردستان 04:36 PM - 2024-10-10
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا رایدەگەیەنێت:" لەم هەڵبژاردنەدا جارێکی دیکە ستۆپ بە پارتی دەکەین و کۆتایی بە خۆسەپێنی دەهێنین، وەکچۆن لە دوو ساڵی رابردوودا لە چەندین وێستگەدا سەرۆک بافڵ و یەکێتی ستۆپیان بە پارتی کردوە".
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لەگەڵ دانیشتوانی ناحیەی خدران و گوندەکانی بناری کۆسرەت رایگەیاند:" ساڵانی رابردوودا بەشێکی گەورەی هاوڵاتییان بەهۆی بێهیوابوون لە گۆڕانکاری و لاوازی و ناکۆکی لەناو ریزەکانی یەکێتی و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا ئامادەنەبوون بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. بەڵام یەکێتی نوێ بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوایەکی گەورەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان گەڕاندوەتەوە". و وتیشی:" ئێستا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردوە، خەڵک ئێستا خۆیان بە خاوەنی ئەم یەكێتییە نوێیە دەزانن، چونکە یەکێتی لە سێ ساڵی رابردوودا خۆی رێکخستووەتەوە و بووەتەوە بەو یەکێتییەی خەڵک داوایان دەکرد."
قوباد تاڵەبانی رووی لە دانیشتوانی ئامادەبوو کرد و پێیڕاگەیاندن :" سەرۆک بافڵ لەم سێ ساڵەدا هەم توانی ریزەکانی یەکێتی رێک بخاتەوە و هەم بەشێکی گەورەی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای لەگەڵ یەکێتی ئاشتکردەوە و دەرگاشی بەڕووی هەرچەشنە ساختەکارییەکی پارتی لە هەڵبژاردندا داخست، هەربۆیە ئەمڕۆ خەڵک لە هەر کاتێکی دیکەدا زیاتر هیوایان بە گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانیدا هەیە"
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوای ئاماژەدان بە دۆخی لایەنەکانی دیکە و خواستی کۆمەڵگا بۆ گۆڕانکاری لە حکومڕانی، رایگەیاند:" ئێستا تەنها لایەنێک کە هەم خواست و ئیرادەی گۆڕانکاری هەبێت و هەم کەرەستە و هێز و توانای پێویستی هەبێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە" و وتیشی:" وەکچۆن لە دوو ساڵی رابردوودا لە چەندین وێستگەدا سەرۆک بافڵ و یەکێتی ستۆپیان بە پارتی کردوە، لەم هەڵبژاردنەشدا جارێکی دیکە ستۆپ بە پارتی دەکەین و کۆتایی بە خۆسەپێنی دەهێنین."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

