دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: مووچە بەسیاسی کراوە و پشتیوانی تەوتین دەکەین
کوردستان 01:38 PM - 2024-10-12
PUKMEDIA
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "بەداخەوەین کەلەهەرێمی کوردستان پرسی مووچە بەسیاسی کراوەو ئێمە دەمانەوێت وەک ئەو دروشمەی هەڵمانگرتووە جێبەجێی دەکەین و کێشەکانی مووچە و نەوت و غاز و هەرێم و عیراق و قوت و گوزەرانی خەڵک چارەسەر دەکەین".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "وەک ئەو دروشمەی هەڵمانگرتووە هەولێر وەردەگرینەوە بۆ خەڵکە راستەقینەکەی دڵنیا بن جێبەجێی دەکەین، بەداخەوە ئێستا لە هەولێر دەبێت سەر بە لایەنێکی سیاسیی بیت بۆئەوەی ئیشت بڕوات، بەڵام ئێمە کۆتایی بەو عەقڵیەتە خۆسەپێنە دەهێنین کە خۆیان سەپاندووە بەسەر حکومڕانی هەرێمی کوردستان، هەمیشە وتومانە کاک کۆسرەت و هەولێر دوانەیەکی لێک دانەبڕاون، کاک کۆسرەت دەڵێت بەداخەوە بەهۆکاری سیاسی و بەهۆی نەخۆشیمەوە نەمتوانیووە چاکەی خەڵکی هەولێر بدەمەوە.".
"وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ ساڵە ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردن کردووە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین، ️ئێمە خۆمان بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانین و لەپێناویدا قوربانیمانداوە، ئێمە دەمانەوێت هێزی براوەی یەکەم بین بۆ ئەوەی رێڕەوی حوکمڕانی راست بکەینەوە، راستە ئێمە بەشداربووین لە کابینەی ٩دا بەڵام شەراکەتی راستەقینە نەبووە، هەموو کات کاک قوباد لەسەر خەڵک هەڵوێستی لە حکومەت وەرگرتوەە نەک لەسەر بابەتی شەخسی خۆی"، دەرباز کۆسرەت وادەڵێت.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەشڵێت: "کاک بافڵ بۆ ئێمە برا و هاوڕێیە و راستگۆیانە ئەو بەڵێنەی دەیدات جێبەجێی دەکات، یەکێتیش هێزێكی کاریگەرەو بەشدارە لە پێکهێنانی حکومەتی عیراق، پەیوەندی لەگەڵ بەغدا باشە ئەو پەیوەندییە باشەمان لە بەرژوەندی خەڵک بەکارهێناوە".
وتیشی: "لەهەرێمی کوردستان پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، ئێمە پشتیوانی لە تەوتین دەکەین بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و بەهەموو شێوەیەک هەژماری من رەتدەکەیەنەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەداین نەوت ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کێ دەیکات کێشە نییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

