شێخ جەعفەر: خەڵکی هەرێم گۆڕانکاری حکومڕانییان دەوێت
کوردستان 04:05 PM - 2024-10-12
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسرای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی
خەڵکی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری
حکومڕانییان دەوێت و لێپرسرای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیش
دەڵێت: "ئەو گۆڕانکاری و چاکسازییە تەنها بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەکرێت، بۆیە گرنگە هاووڵاتیان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ١٢٩ـی یەکێتی
بدەن".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسرای ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی
رێکخراوەییدا لەگەڵ ژمارەیەک کادری یەکێتی رایگەید: "ئەگەر شەفافییەت
هەبووایە کێشەکانمان لەناو خۆماندا چارەسەر بکردایە هەرگیز هەڵبژاردن دوانەدەخراو
بارودۆخی هەرێمیش نەدەگەیشتە ئەم دۆخەی کە لە ئێستادا هەیە".
"خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی لە زاخۆ
تا خانەقین گۆڕانکارییان دەوێت لە حکومڕانی، ئێمەش وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رێز لەو داوایەیان دەگرین و داوایان لێدەکەین دەنگ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بدەن، چونکە لەم بارودۆخەدا گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەکرێت"، شێخ جەعفەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "لە کابینەی
پێشووتردا بەهۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەکی کەم پەرلەمانتاری لە
پەرلەمانی کوردستان هەبوو، نەیدەتوانی وەک پێویست یاساکان لەبەرژەوەندی خەڵکی
هەرێمی کوردستان تێپەڕێنێت، چونکە لایەنێک کە زۆرینەی پەرلەمان بوو، رێگر بوون و لە
بەرژەوەندی خۆیان یاساکانیان تێدەپەڕاند، بۆیە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا خەڵک دەنگ
بدات بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆئەوەی زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنێت و پۆستی سەرۆکی
حکومەتیش بگرێتە دەست، بۆئەوەی لەو رێگایەوە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان
دەستەبەر بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

