مەڵبەندی 3 ی هەولێر: شار دەکەینەوە شوێنی سەرکەوتن و داهێنانی گەنجان
کوردستان 08:43 PM - 2024-10-12
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی 3ـی هەولێری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت: "هەموو
ئەو بەها جوانانەی هەولێریان زیندوو دەکەینەوەکە ئێستا تێکدراون و شێوێندراون، لەجیاتی
موخبیرو جاسوس، هەولێر پڕ دەکەین لەچاودێر و پارێزەری ژینگە و پاکەوانی جادەو گۆڕەپان
و کۆڵانەکان".
لە پەیامەکەی مەڵبەندی 3ـدا هاتووە: "هەولێر
دەکەینەوە بە پایتەختێك، کە هەولێریەکان شانازی پێوە بکەن و شەرمیشیان پێی نەبێ کە
میوانێك سەردانی دەکا، شار دەکەینە شاری سەرکەوتن بۆ داهێنانــــی گەنجان و لاوان".
دەقی پەیامەکە
پەیامی ئەمڕۆی هەولێر ..... هەمـوو ئەوانەی تێکــدراوە،
شــێوێندراوە چاكــــــی دەکەینەوە.
لەگەڵ خەڵکی هەولێر پێکەوە، هەموو ئەو بەها
جوانانەی هەولێریان زیندوو دەکەینەوە، کەئێستا تێکدراون و شێوێندراون، هەناسە و ژینگە
و خاکـــــــی هەولێر پاك دەکەینەوە لەچڕەدوکەڵی پاڵاوگە قاچاخەکان، شار دەکەینە
شاری سەرکەوتن بۆ داهێنانــــی گەنجان و لاوان.
هەولێریەکان بێ سنور دڵساف و سادەو بێ بوغزن، لۆیێ
ئاشتی کومەڵایەتی و پێکەوە ژیان و دەریا مەندو سەنگینەکەی هەولێریان لەپێناو
پاراستنی نان و ئازادی، نەك هەر بۆ هەولێر بەڵکو بۆ هەموو کوردستان جۆش دەدەینەوە.
لەجیاتی موخبیرو جاسوس، هەولێر پڕ دەکەین لەچاودێر
و پارێزەری ژینگە و پاکەوانی جادەو گۆڕەپان و کۆڵانەکان.
هەولێر دەکەینەوە بە پایتەختێك، کە هەولێریەکان
شانازی پێوە بکەن و شەرمیشیان پێی نەبێ کە میوانێك سەردانی دەکا.
سڵاو هەولێر گلێنەی چاوی کوردستان .سڵاو شاری سوڵتان
موزەفەر، شارەکەی کاك کۆسرەت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردســـــتان
راگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

