قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆكی یەكێتی بگرن بۆ راستكردنەوەی حكومڕانی
ی ن ک 02:46 PM - 2024-10-13
PUKMEDIA
كۆبوونەوەكانی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە دەڤەری راپەڕین
لە درێژەی كۆبوونەوەكانی لە دەڤەری ئیدارەی راپەڕین، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دوو كۆبوونەوەی جەماوەری لە ناحیەكانی چوارقوڕنەو حاجیاوا ئەنجامداو لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: "پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بگرین تا بتوانێت بە هێزو توانایەكی زیاترەوە كاربكات بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی كە راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتە خۆسەپێنە لە هەرێمی كوردستان".
قوباد تاڵەبانی لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئاماژەی بە دۆخی یەكێتی كرد لە ساڵانی رابردووداو روونیكردەوە: "لە دوای نەخۆش كەوتن و كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە یەكێتی بەهۆی باڵباڵێن و كێشەی ناوخۆییەوە غەدری لە خۆی و لە جەماوەرە دڵسۆزەكەشی كرد و خەڵكێكی زۆری لە خۆی بێ هیوا كرد".
راشیگەیاند: "لە سێ ساڵی رابردوودا یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ بە تێگەیشتنێكی قوڵەوە خۆی رێكخستەوەو ئێستا ئەو یەكێتییەیە كە جەماوەرەكەی و خەڵكی كوردستان داوایان دەكرد".
وتیشی: "هەر بەهۆی ئەم خۆڕێكخستنەوەیەو هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتییەوەیە كە بەشێكی گەورەی سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان هەر لە گەنجان و ژنانەوە تا دەگاتە پیاوانی ئایینی و پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان لەگەڵ یەكێتی ئاشت بوونەتەوە و ئێستا هیوایەكی گەورە دروست بووە كە تەنها لەسەر دەستی ئەم یەكێتییەیە كە دەكرێت حكومڕانی راست بكرێتەوە و خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكرێت و كۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاكاری لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بهێنرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

