سهرۆك بافڵ بۆ میدیاكارانی یهكێتی: وهك ههمیشه بهرپرسیارانه پهیامهكان بگهیهنن
کوردستان 03:19 PM - 2024-10-28
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ لەگەڵ بەرپرس و ئەندامان و میدیاکارانی راگەیاندنی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی کرد و لەلایەن عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەب، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، ئەندامانی مەکتەب و بەشێک لە میدیاکارانی یەکێتی بە گەرمی پێشوازیکرا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە عیماد ئەحمەد لە راپۆرتێکدا رۆشنایی خستەسەر بەرنامە و سیاسەتی میدیایی و پیشەیی و بەرپرسیارانەی یەکێتی بۆ ئەم قۆناغە کە بگونجێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و خزمەتکردن بە ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد هەروەها سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆک بافڵی کرد بۆ زیاتر سەرخستنی کارەکانیان.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ تەواوی میدیاکارانی یەکێتی کەلەم قۆناغی هەستانەوە و رێکخستەوەی هاوسەنگی هێز، سەرکەوتنی یەکێتییەدا رۆڵی گرنگیان گێڕاو پیشەییانە و کوردستانیانە پەیامەکانی خۆتان گەیاند کە جێگای پێزانینی هەموولایەکمانە. ووتی هاتووم لە نزیکەوە پێتان بڵێم دەستان خۆش بەس پێتان ناڵێم پشووبدەن بەڵکو لەمڕۆوە ئەرکتان دەست پێدەکات بۆ سەرخستنی ئامانجەکانمان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەکە، پرسی دوای هەڵبژاردن و ستراتیژی یەکێتی لەوڕوانەوە هەڵوەستەیکرد و سیاسەتی یەکێتی خستەڕوو جەختیکردەوە یەکێتی بە روئیایەکی نیشتمانیی و کوردانە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی خۆمان خۆی بۆ ئەم قۆناغی نوێی حکومڕانیە ئامادەکردووە بە شێوەیەک بەرنامەکەمان کە بەڵێنماندا بە جەماوەری ئازیزی کوردستان بە پشتیوانی خوای گەورە و خەڵکەکەمان و ئێوەی کادرانی یەکێتی بە ئەمانەتەوە جێبەجێیدەکەین هەموو هەنگاوەکانیشمان لەچوارچێوەی بەهێزکردنی قەوارەکەمان و پاراستنی مافەکانمان دەبێت.
لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتی میدیایی یەکێتی بۆ ئەم هەلومەرجە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی نەخشەڕێگای سیاسەتی میدیایی داڕشت و دووپاتی لە پابەندبوون بە راستگۆیی و پیشەیی و وردی کردەوە و رایگەیاند میدیای یەکێتی دەبێت وەک هەمیشە بەرپرسیار و سەنگینانە پەیامەکانی بگەیەنێت و خۆی بەدوور بگرێت لەو فەوزا میدیاییە کە بە ئەجندایەکی ئاڕاستەکراو کاردەکات بۆ شێواندنی راستییەکان و رۆژنامەنووس لە ئەرکە سەرەکی و پیشەییەکەی دوردەخاتەوە ئەوە کاری ئێمە و راگەیاندنی یەکێتی نابێت بۆیە هەموومان پێکەوە کار بۆ هێنانەدی ئامانج و خواستەکانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان دەکەین و داهاتوویەکی گەشتریان بۆ بنیاددەنێین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

