فەهمی بورهان: گرنگە لەسەرژمێریدا کەرکوک بەکوردستانی بهێڵینەوە
کوردستان 12:19 PM - 2024-11-10
PUKMEDIA
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و شوان جەبار بەرپرسی ئامار و ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لەهەرێم
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت:" داوا لە ئاوارەکانی کەرکوک و خانەقین و شەنگال دوز و دوبس دەکەم لەکاتی سەرژمێریدا بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان و ئومێد دەکەم بەهەموو لایەکمان بتوانین کەرکوک بەکوردستانیی بهێڵێنەوە و خۆمان خاوەن ماڵین".
سەرژمێری بەشێک لەئامانجەکانمان بەدیدەهێنێت
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی
هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئامانجمانبوو پرۆسەی
سەرژمێری لەکاتێکدا ئەنجام بدرێت، لانیکەم بەشێکی بنەماکانی ماددەی ١٤٠ جێبەجێبکرایە،
لەڕوی سیاسییەوە دۆخێکی سیاسی باشتر لەوەی کە هەیە مسۆگەر بکرایە، دواتر لەو
دەرفەتایە سەرژمێری ئەنجام بدرایە".
وتیشی:" بەهۆکاری
ئەوەی تائێستا ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەکراوە لەڕووی دەستوورییەوە هێشتا ناوچەجێناکۆکەکان
ئاسایی نەبوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی شەنگالی و خانەقینی و کەرکوکی
لەناوچەکانی کوردستان دەژین و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، هاوکات بەپێی زانیارییەکانمان
کەمتر لە ٨٠٪ ی دانیشتوانی گەلانی عیراق کارتی نیشتمانییان بۆ دەرکراوە، دەکرا هەموو
هاووڵاتیان کارتی نیشتمانییان هەبووایە".
" داوا لە
ئاوارەکانی کەرکوک و خانەقین و شەنگال دوز و دبس دەکەم لەکاتی سەرژمێریدا
بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان ، وەک حکومەتی
هەرێمی کوردستانیش بەرنامەمان هەیە کارئاسانییان بۆ بکەین و ئومێد دەکەم بەهەموو
لایەکمان بتوانین کەرکوک بەکوردستانیی بهێڵێنەوە و خۆمان خاوەن ماڵین، هاوکات ئێمە
دژی سەرژمێری نین و بەپێویستی دەزانین ئەنجامبدرێت، چونکە سەرژمێری بەشێک لەئاوات
و ئامانجەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەدیدەهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک
لەکێشەکان چارەسەرنەکراون پێمان باشە دوابخرێت".
رۆژانی سەرژمێری قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت
هەر لە کۆنگرەکەدا شوان
جەبار بەرپرسی ئامار و ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆ
ئەنجامدانی سەرژمێری وەک وەزارەتی پلاندانان ئەوەی پێمانکراوە درێخیمان نەکردووە،
بەشێکی تری ئەرکەکە دەکەویتە سەر کەناڵەکان و میدیاکاران کە هۆشیاری لەسەر گرنگی
سەرژمێری بڵاوبکەنەوە".
وتیشی:"قۆناغی
دووەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ١٦-١١-٢٠٢٤ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ
بەردەوام دەبێت، تیمەکانمان سەردانی ماڵەکانتان دەکەن و پێویستە سەرجەم ئەندامانی
خیزانەکە ناوەکانیان تۆماربکرێت و بۆ ئەو چوار رۆژە ئەگەر کەسێکیش لە ئەندامانی
خێزانەکە لەماڵ بێت و بەڵگەنامەکان بداتە تیمەکانمان ئاساییە، بەلام لە رۆژانی ٢٠
و ٢١ ی مانگدا تیمەکانمان جارێکی تر بۆ پشتراستکردنەوەی زانیارییەکان سەردانی
مالەکانتان دەکەنەوەو پێویستە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە ئامادەییان هەبێت و ئەو
دوو رۆژەش قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت، لەدوای تۆمارکردنی زانیاییەکان بەهیچ جۆرێک
دەستکاری ناکریتەوە و کەس ناتوانی خۆی تۆماربکات، پاشان تا رۆژی ١٠-١٢-٢٠٢٤ جاریکی
تر تیمەکان سەردانی ماڵەکان دەکەنەوەو کۆتایی بە پرۆسەکە دێت".
پرۆسەی سەرژمێری گشتی
دانیشتووان رۆژی ٢٠ و ٢١-١١-٢٠٢٤ لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی عیراق دەستپێدەکات و
هەر بژمێرێک لە تیمەکانی بۆ پرۆسەکە ئامادەکراوە، لەشارەکاندا ١٢٠ خێزانی پێدراوە
و لە گوندەکانیشدا ٤٠ خێزان، بەشێوەیەکی گشتی تیمەکان تا کۆتایی هاتنی پرۆسەکە ٣
جار سەردانی هەر خیزانێک دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و رۆژی ١٠-١٢-٢٠٢٤
کۆتایی بەپرۆسەکە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

