تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی کۆیە دەستگیرکرا
کوردستان 01:28 PM - 2024-11-10
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیە رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە:"دوای ئەوەی شەوی رابردوو ٢٠٢٤/١١/٩ لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی ( ص، ع، أ ) لە رووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا".
"دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی ( م، ج ،ع ) تەمەن ٢٢ساڵ دەستگیرکرا" لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:"لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

