سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
کوردستان 09:56 AM - 2024-11-12
PUKMEDIA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و پرسی موچە و بودجە، سەرژمیری گشتی، هەناردەکردنی نەوت و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە کارنامەی گفتوگوکانی سەردانەکەیدا دەبن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین، بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" سەرۆک وەزیرانی عیراق جگە لەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی کۆبوونەوەی دەبێت، بڕیاریشە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە".
بەوتەی سەرچاوەکە:"تەوەری ئەو سەردانەی سەرۆکوەزیران، پەیوەستە بە گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتە سەرەکییە سیاسیی و حکومیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، کێشەی بودجە و مووچە، سەرژمێری گشتی عیراق و چەند تەوەرێکی دیکەی رۆژ".
سبەینێ محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم تاوتوێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسەكانی موچە و بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەكات.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان کە لەبارەی ئەو سەردانەوە چەند رۆژێکە بڵاودەکرێنەوە، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عیراق سبەینێ 13/11/2024 دەستپێدەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

