ئاسایش زیندانێکی هەڵاتوو دەستگیردەکاتەوە
کوردستان 11:34 PM - 2024-11-13
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
پاش ئەوەی زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەی هەڵدێت، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیردەکرێتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: "ئەمشەو ٢٠٢٤/١١/١٣ زیندانییەک بەناوی(ح،أ،م) بەماددەی (٤٥٦)لە هەولێر زیندانی کراوبوو، لەکاتی گواستنەوەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بۆ گرتووخانەی گەرمیان، لەناحیەی زەڕایەن هەڵات".
"دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی زیندانییە هەڵاتووەکە ئەنجامدرا و توانرا لەماوەی کەمتر لە ٣ سەعاتدا لەنزیک بازگەی (بەردە سوور)ی گەرمیان دەستگیری بکەن و لە ئێستادا لیکۆڵینەوە لەکەیسەکە بەردەوامە"، لەراگەیەندراوەکەدا واهاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

