بكوژی دایكو دوو منداڵەكەی بەغدا لەسلێمانی دەستگیركرا
کوردستان 08:36 PM - 2024-11-14
ئاسایش
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدای لەسلێمانی دەستگیركرد.
لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٣١ لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا تۆمەتبار (مەروان تاڵب حەسەن) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەكەی بەناوی (بان عەبدوڵڵا حەسەن) و دوو منداڵی هاوسەرەكەی بەناوەكانی (ئەیمان) و (یونس) بەچەكی جۆری (دەمانچە) دەكوژێت و تۆمەتبار دوای رووداوەكە لەبەغدا چەند ناسنامەیەكی ساختە دروستدەكات و خۆی لەهێزە ئەمنییەكانی عیراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵدێت".
ئاماژە بەوەشدراوە: "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بكەن و بەچەند ناسنامەیەكی ساختەوە لە یەكێك لەهۆتێلەكانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش لە ٢٠٢٤/١١/١٠ دەستگیركرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری رووداوەكە كراوەتەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

