ئاسۆ مامەند بۆ کەرکوکیەکان: سەرژمێری گرنگە و بەشدار بن
کوردستان 10:16 PM - 2024-11-16
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" پرۆسەی سەرژمێری ئێجگار گرنگ و چارەنووسسازە، بە تایبەتیش بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان"
.
ئاسۆ مامەند لە پەیامێکدا سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێری بڵاویکردەوە دەڵێت:" سەرژمێرییەکەی رۆژانی ٢٠و ٢١ی ١١ بۆ لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و بۆ میللەتەکەمان ئێجگار گرنگ و چارەنووسسازە، چونکە لە لایەک ناسنامە و داهاتووی ئەو ناوچانە دیاریدەکات، لە لایەکی تریشەوە ئایندەی تاک بە تاک و خێزان بە خێزانی دانیشتووانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی لەسەر بەندە".
"لەو سۆنگەیەوە دەبێت هەموومان بەبێ جیاوازیی و بەو پەڕی پەرۆشی و هەستی کوردایەتییەوە لەم سەرژمێرییەدا بەشداریی بکەین و ناوی خۆمان و خێزانەکانمان تۆمار بکەین". سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەددین ی یەکێتی وادەڵێت.
هەروەک لە پەیامەکەیدا داوا لە ئاوارەکانی دانیشتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی مافی کەرکوکی بوون لەدەست نەدەن بە زوویی بگەڕێنەوە کەرکوک و شوێنەکانی خۆیان و بەشداریی لەم پرۆسە چارەنووسسازەدا بکەن، چونکە ئەم سەرژمێرییە شوێنی سەرجەم سەرژمێرییەکانی پێشوو دەگرێتەوە بە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ـەوە، بۆیە دەڵێت:"پەلە بکەن و بگەڕێنەوە زێدی باوک و باپیرتان و ناوی خۆتان تۆمار بکەن" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

