سبەینێ سەرژمێری لەعیراق و هەرێم دەستپێدەکات
کوردستان 09:56 AM - 2024-11-19
PUKMEDIA
نەخشەی عیراق
سبەینێ 2024-11-20 پرۆسەی سه‌رژمێری گشتی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، کە نزیکەی 40 ساڵە لە عیراق بەگشتی ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی
عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00شەوی 21لەسەر 22ی11 رادەگەیەنرێت و پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی
سەردانیکردنی بژمێرەکاندا ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە.
هاوکات لەڕۆژی 15ی11ی2024 ەوە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی
سەرژمێری لە هەرێم و عیراق دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، کە تیمەكان
سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەندامانی خێزانەكان.
بوونی کورد لەناوچە کوردستانییەکان بە بایەخە
فه‌همی بورهان
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان
به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیبشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ئێمه پێمانوابوو كاتی ئه‌م سه‌رژمێرییه
گونجاو نییه، به‌ڵام ئێستا كه پرۆسه‌كه ده‌كرێت، بوونی كورد له‌ناوچه كوردستانییه‌كان
به‌ها و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا كوردێكی زۆر ئاواره‌ن و له‌شاره‌كانی
خۆیان نین له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان".
"
له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه تائێستا هیچ 10 ساڵێك نییه كه كورد له كه‌ركوك
ئاواره نه‌كرابێت، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه له‌م سه‌رژمێرییه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆیان
تۆمار بكه‌ن و ره‌سه‌نایه‌تی شاره‌كه بپارێزن." فه‌همی بورهان واده‌ڵێت.
سەرژمێری پرۆسەیەکی گرنگە
ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ كورد زۆر گرنگە، بەهۆیەوە دەتوانین كوردستانی
بوونی ناوچە جێناكۆكەكانی پێ بسەلمێنینەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی
دانیشتوانی هەرێمیش دەڵێت: "گرنگه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌شداری
كارابن له‌م پڕۆسه‌یه‌دا".
مەحمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری
جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی هه‌رێم بۆ PUKMEDIA وتی: "سه‌رژمێری پڕۆسه‌یه‌كی زۆر
گرنگ و گه‌وره‌یه كه بۆ 44 ملیۆن كه‌س له‌عیراق ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ربۆیه زیاتر
له 400 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌رخانكراوه‌و 70 % ی دراوه به‌كۆمپانیا بیانییه‌كان،
بۆ داتا سه‌نته‌رو پێداویستییه ئه‌لكترۆنییه‌كانی دیكه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:
"گرنگه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌شداری
كارابن له‌م پڕۆسهیهداو وه‌ڵامی ئه‌و 70 پرسیاره بده‌نه‌وه كهئاڕاستهیان
ده‌كرێت، چونكه بۆ هه‌ر پرسیارێك ئامانجێكی له‌پشته‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵمانداوه
ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 هه‌بووبێت،
رهواندومانهتهوهو وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمیش مه‌ترسییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته
سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق".
بەدرێژایی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد (کەرکوک) خاڵی
سازشنەکردنی کورد بووە، بۆیە لەسەردەمی بەعسی روخاودا بە سیاسیەتی تەعریب و تەبعیس
رووبەرووی کەرکوک و ناوچەکوردستانییەکان بۆوە و کوردی شارەکەی دەربەدەرکرد و
عەرەبی هاوردەی لە جێگەیان نیشتەجێکرد و موڵک و ماڵی کوردی پێدان، سەرۆک مام جەلال
لە مورافەعە مێژووییەکەدا بە نەخشەی سەردەمی عوسمانی دووپاتی ناسنامەکەی کەرکوکی
کردەوە و ئێستاش ئامادەبوونی کەرکوکییەکان لەسەرژمێریی گشتی 2024 دا ، تەواوکەری
ئەرکی مورافەعە مێژوییەکەی مامە.
بڕیاره رۆژانی
20 و 21ی 11ی 2024، سه‌رژمێری گشتی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت کە
پرۆسەیەکی گرنگە و بۆ 44 ملیۆن كه‌س له‌عیراق ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ربۆیه زیاتر له
400 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌رخانكراوه، هاوکات 120 هه‌زار سهرژمێركار له‌عیراق
و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن له سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان و هەر بژمێرێک لەشارەکاندا 120 خێزانی پێدراوە و لە گوندەکانیشدا 40 خێزان، بەشێوەیەکی گشتی تیمەکان تا کۆتایی
هاتنی پرۆسەکە 3 جار سەردانی هەر خێزانێک دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و وه‌ڵامی زیاتر له 70 پرسیار له‌و خێزانانه
وه‌رده‌گرن كه‌سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و تا تەواوبوونی پرۆسەکە تیمەکان 3 جار سەردانی ماڵان دەکەنەوە و رۆژی 2024-12-10بە تەواوی کۆتایی بەپرۆسەکە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
گشتیمان دەوێت
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-28 -
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28



.jpg)



دابەزێنە

