پەروین فاتیح: کەرکوکییەکان ئامادەی سەرژمێرین
کوردستان 12:32 PM - 2024-11-19
ئەرشیف
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژوورێکی عەمەلیات بۆ
سەرژمێری دانیشتوان لەکەرکوک پێکدەهێنێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش
دەڵێت:" بە ئەرکێکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین کە کەرکوکیەکان لە کەشێکی ئارام
و ژینگەیەکی لەباردا بەشداری پرۆسەی سەرژمێری بکەن".
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند:"
دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی رەفعەت عەبدوڵڵا و ئاسۆ
مامەند کۆبوونەوەیەکمان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و سەرجەم پەرلەمانتاران و
ئەندامانی ئەنجومەنی کەرکوک ئەنجامدا، کە تێیدا بڕیاردرا چەند ژورێکی عەمەلیات
دروستبکرێت و مەیدانییەن کاری تێدا بکەین چ وەک حکومەت چ وەک و یەکێتی، ئێمە بە
ئەرکێکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین کە کەرکوکیەکان لە کەشێکی ئارام و ژینگەیەکی
لەباردا بەشداری پرۆسەی سەرژمێری بکەن".
وتیشی:"پارێزگاری کەرکوک کە خۆی سەرۆکی لیژنەی
سەرژمێرییە لەسەر ئاستی کەرکوک، سەرجەم ئەو رێوشوێنە ئەمنیانەی لەو شوێنانە گرتووەتەبەر،
کە دەزانرێت تییدا کێشە بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت،هاوکات بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی
زۆر لە کەرکوکییەکان بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەی سەرژمێری، ئێستا لۆدێکی زۆر لە بازگەکان
دروستبووە و پارێزگار چاودێری راستەوخۆی بازگەکان دەکات".
"خۆشبەختانە هەموو تاکێکی کەرکوک ئامادەی
سەرژمێرییە و لە کەرکوک وەک جەژن وایە و هاووڵاتیان چاوەڕێی میوانەکانیان و خۆیان
ئامادە دەکەن، هاوکات شوێنیشمان بۆ ئەو خێزانانە دابینکردووە کە دێنەوە بۆ کەرکوک
بۆ بەشداری لەسەرژمێری و جێگەیان نیە لێی بمێننەوە" پەروین فاتیح وایوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وتیشی:"ئەم
سەرژمێرییە هیچی کەمتر نییە لەدەنگدان و پێویستە بەتایبەت هاووڵاتیانی ناوچە
دابڕێنراوەکان بەگڕوتینەوە بەشداری تێدا بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی ماددەی 140 و جارێکی تر کوردبوونی
خۆیان بسەلمێنن و مافەکانیان بەدەست بهێنن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

