خالید شوانی: سبەی هەموومان لە کەرکوک دەبین
کوردستان 01:37 PM - 2024-11-19
PUKMEDIA
د. خالید شوانی
وەزیری دادی عیراق داوا لە کەرکوکییەکان دەکات بگەڕێنەوە کەرکوک و بۆ سەرژمێری لە کەرکوک خۆیان تۆمار بکەن و رایدەگەیەنێت: "هەموومان کەرکوکین و سبەی لە کەرکوک دەبین، ئێمەی کەرکوکی شانازی بە کەرکوکیبونی خۆمانەوە دەکەین".
د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لەپەیامێکیدا لەبارەی سەرژمێری رایگەیاند: "هەموومان کەرکوکین و سبەی لە کەرکوک دەبین، ئێمەی کەرکوکی کە شانازی بە کەرکوکیبونی خۆمانەوە دەکەین، سبەینێ کە رۆژی سەرژمێرییە کاتی ئەوەیە ئەم شانازییە لەناو پەڕە و تۆمارەکانی ساڵی 2024 دا تۆمار بکەین، چۆن ئێمە شانازی دەکەین کە باوباپیرانمان لە سەرژمێری ساڵی 1957 لە کەرکوک تۆمار کراون و ئێمە کەرکوکی رەسەنین و خەڵکی شارەکەین، با نەوەکانی ئێمەش شانازیمان پێوە بکەن کەلەم سەرژمێرییە لە کەرکوک ناونوس دەکرێین".
"داواکارم لە کەرکوکییە بەڕێزەکان لەهەر جێگایەکن بگەنەوە شاری کەرکوک و سبەی لە سەرژمێری کەرکوک خۆیان ناونوس بکەن و لە داهاتووی شارەکە و داهاتووی نەوەکانمان زامن بکەن، هیوادارم هەموومان ئەمڕۆ هەتا ئێوارە لەکەرکوک بین و سبەینێ بە شانازییەوە لە کەرکوک خۆمان ناونوس بکەین"، د. خالید شوانی وای وت.
سبەینێ 2024-11-20 پرۆسەی سهرژمێری گشتی له عیراق و ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، کە نزیکەی 40 ساڵە لە عیراق بەگشتی ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00شەوی 21لەسەر 22ی11 رادەگەیەنرێت و پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی بژمێرەکاندا ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

