قوباد تاڵەبانی: كەركوكییەكان خۆیان گەورەترین پارێزەرن
کوردستان 04:21 PM - 2024-11-20
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: "كەركوكییەكان خۆیان گەورەترین پارێزەرن و شەپۆلی گەڕانەوەیان بۆ بەشداری لەپڕۆسەی سەرژمێری سەلماندی كە كەركوك بۆ هەمیشە وەك شارێكی كوردستانی دەمێنێتەوە"
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "كەركوكی بوون شانازییەو پەرۆشی و شەپۆلی گەڕانەوەی كەركوكییەكان بۆ بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێریدا جارێكیتر بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە كەركوك بۆ هەمیشە وەك شارێكی كوردستانی و سیمبولی پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە".
راشیگەیاند: "كەركوكییەكان خۆیان گەورەترین پارێزەرن".
هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە دیدارێكیدا هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوای لێكردن لەسەر رێبازی مام جەلال، بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەك خزمەتی كەركوك بكەن. دەبێت فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون زیاتر و باشتر لە فراكسیۆنەكانی تر چاودێربن بەسەر كارەكانی ئیدارەی نوێی كەركوكەوە.
جەختیشیكردەوە كە دەبێت بە شێوەیەك خزمەتی خەڵكی كەركوك بكەن، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاستی هیوا و متمانەی كەركوكییەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بە پارێزگار و فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون بەرزتر ببێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 20-11-2024، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لە كەركوك بەشداری پڕۆسەی سەرژمێری گشتی له عیراق كردو خۆی تۆمار كرد.
دوای نزیکەی 40 ساڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2024-11-20 پرۆسەی سهرژمێری گشتی له عیراق و ههرێمی كوردستان دەستیپێکرد و سبەینێش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 راگەیەنراوە و پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی بژمێرەکان بۆ ماڵەکانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

