سەرژمێرییەکی هەستیار
بیروڕا 05:48 PM - 2024-11-20
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
عیماد ئەحمەد *
ئەم سەرژمێرییە بۆ عیراق و کوردستان هەستیار و پڕ بایەخە، بۆ ئێمە لە کوردستان کاتی سازکردنی نەگونجاو بوو چونکە هێشتا قۆناغی ئاسایی کردنەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەپێی ماددەی 140ی جێبەجێ نەکراوە، واتە هێشتا بارودۆخەکە ئاسایی نەکراوەتەوە و هەق نەگەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.
هەروەک لەم کاتەدا ئێمە لە کوردستان ئێستا خەریکی پێکهێنانی کابینەی (١٠)یحکومەتی هەرێمین بەو جۆرەی بتوانێت وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک و پێداویستییەکانی قۆناغەکە بێت.
بۆیە سازکردنی سەرژمێری لەم کاتە هەستیاردا پێویستی بە پلان و ئامادەکاریی زیاتر هەیە، بۆ خەڵکی کوردستانیش پێویستی بە هیمەتی زیاتری هەموو خەڵکە، پێویستی بە هیمەتی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی بە شەرەفی کوردستانە کە بەشداری لە سەرژمێرییەکەدا بکەن، بە بەشداری و هەوڵدانمان دەتوانین ئامادەبوونمان زیاتر بکەین و لایەنە خراپ و لێکەوتەکانی کەمتر بکەینەوە چونکە هێزی ئێمە وەک هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقدا دەستنیشان دەکات، هەروەک بەشی ئێمە لە بودجە و پێگەمان لە چوارچێوەی عیراقدا، لە ناو دامودەزگاکانی عیراقدا دیاری دەکات، بۆیە پێویستە بە هەموو توانامانەوە بەشداریی تیادا بکەین و ئامادەییمان هەبێت لە پڕۆسەکەدا چونکە سبەی کە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەردەچێت، دۆخەکە دەگۆڕێت.
پێشتر ئێمە بەردەوام پشتمان بە سەرژمێریی 1957 بەستووە کە سەرژمێرییەکی پاک و پوخت بووە، لە سەردەمی رژێم و دوای رژێمیش هەوڵدراوە پڕۆسەی سەرژمێری ساز بکرێت کە زۆرجار بارو دۆخ لە بار نەبووە و لایەنەکان قبوڵیان نەدەکرد، بەڵام ئەمجارە وا سازدەکرێت و ئێمەی کورد ئەگەر یەکگرتوو نەبین و هەموومان بەشداری نەکەین زەرەرێکی گەورە ئەکەین، بۆیە بۆ ئەوەی ئەو زەرەرە نەکەین دەبێت قۆڵی لێ هەڵماڵین و بچین بەشداری بکەین بە تایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەکان، بە تایبەت تر لەو ناوچانەی خەڵکێکی زۆر بە ناهەقی و شایستەیی تیایدا دەژین، بۆیە دەبێت ئێمە بە بەشداریکردنمان لە سەرژمێری پێگە و هێزی خۆمان زیاد بکەین. تکا و هیوامان وایە هەموومان بە رۆحێکی کوردستانی و کوردایەتییەوە بەشداری لەو پڕۆسەیەدا بکەین.
*ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

