فەهمی بورهان: سەرژمێری ١٩٥٧ خەمەکانی رەواندینەوە
کوردستان 04:33 PM - 2024-11-21
PUKMEDIA
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: "هیوادارین هەر کەس ناوی لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ نەبووە لەو شوێنەی ئێستا ناوی تۆمار کردوە بگەڕێندرێتەوە شوێنی راستەقینەی خۆی، لە راستیدا ئاماری سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ خەمەکانی رەواندینەوە".
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێشتا پرۆسەی سەرژمێری بەردەوامە و
وابڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە ئەمشەو سەعات ١٢ کۆتایی بێت، بۆ ئێمە جێبەجێکردنی
ئاماری ساڵی ١٩٥٧ هەواڵێکی گرنگ بووەو خەمەکانی رەواندینەوە، لەسەرجەم ناوچە
کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە، بەڵام بەداخەوە
کەلەهەندێک ناوچە ئەو ئامانجەی هەیبووە پرۆسەکە بەدی نەهاتووە".
"بونی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە کەرکوک جێگای شانازییەو هەر
کەرکوکییەک لەو شارە خۆی تۆمار کردووە بەهەموو بنەماکان کەرکوکیەو ئومێد دەکەین
سەرجەم پێکهاتەکان ئەم رۆحیەتەیان هەبێت، هیوادارین لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو
لیژنەیەی چاکسازی لەبەیاناتەکاندا دەکات بەزووی دەست بەکارەکانی بکات"، فەهمی
بورهان وای وت.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وتیشی:
"دەمەوێت بە شەقامی کوردی و عیراقیش بڵێین ئێمە دەمانەوێت بەبەراورد بە
سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ هەر کەس ناوی بە هەڵە تۆمار کردوەو خەڵکی ئەو ناوچانە نییە
تۆمارەکەی بگەرێندرێتەوە شوێنی راستەقینەی خۆی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

