یادی پڕشکۆی شەهیدانی یەکێتی بەرزڕاگیرا
کوردستان 12:31 PM - 2024-11-23
تایبەت
گردی شەهیدان
ئەمڕۆ شەممە
٢٣-١١-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی حزبی و حکومی و کەسوکاری
سەربەرزی شەهیدان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان لە گۆڕستانی شەهیدان لە گردی سەیوان
یادی بەرزەفڕی شەهیدان بەرزڕاگیرا.
زیاد جەبار: خەبات و قوربانیدانی شەهیدانمان بۆ هەموو گەلی کوردستان بووە
لەمەراسیمەکەدا زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی
سلێمانی وتارێکی بەناوی مەکتەبی شەهیدان و مەڵبەندی سلێمانییەوە پێشکەشکردو رایگەیاند:"ئەمڕۆ
لێرەین یادی پڕشکۆی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزڕابگرین، لەمێژووی حزبەکەماندا
هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال، خەبات و
قوربانیدانی بۆ هەموو گەلی کوردستان بووە بەتایبەت بۆ کەرکوک و ناوچە
دابڕێنراوەکان".
وتیشی:" ئەمڕۆ
لەسەر ئەم مەزارە پیرۆزە یادی نزیکەی ٢٧ هەزار شەهید دەکەینەوە و پێیان دەڵێین (
نامرن ئەوانە وا لەدڵی میللەتدا دەژین)، حزبەکەمان تۆمارێکی زێڕین و درەوشاوەی
لەدووتوێی لاپەڕەکانی مێژوودا نوسیوەتەوە، هەر ئەوەش وایکردووە یەکێتی لەهەموو
حزبەکانی تر جیاوازتر بێت، لەم قۆناغە نوێیەی خەباتی یەکێتیشدا بەسەرۆکایەتی بافڵ
جەلال تاڵەبانی کاری لەپێشینەمان پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و هیچ
پاشەکشەیەک لەو بەڵێنانە ناکەین کە بەخەڵکمان داون".
بەهۆی پشوو
هاتنە پێشەوەی پرۆسەی سەرژمێری یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی لەکاتی خۆیدا نەکراو
دواخرا بۆ ئەمڕۆ.
21 ی
تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی شەهدانی یەکێتییە و لەو رۆژەدا خاڵە شیهاب و
هاوڕێکانی لە سێدارەدران کە سەرەتای دامەزراندنی شۆڕشی نوێ بوو وەک پۆلێکی سەرمەشق
گیانیان بەختکردوو دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) یان داهێنا.
بەگوێرەی تۆماری
مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA وەریگرتوە، یەكێتی خاوەنی زیاتر
لە 26 هەزار شەهیدە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

