نوێنەران کۆدەبێتەوە و سێ پرۆژەیاسا ناکۆکی لەسەرەکەش لە کارنامەدایە
عیراق 09:41 AM - 2024-12-01
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر ئەو سێ پرۆژەیاسایە بدرێت کە چەندجارێک دواخراوە و ناکۆکیان لەسەرە بەوهۆیەشەوە پەسەند نەکراون.
بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ 1/12/2024 دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەموارى باری کەسیی ژمارەی 188ـی ساڵی 1959 دەدرێت، کە فراکسیۆنە شیعەکان پشتیوانى دەکەن.
هەروەها پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانى دەکەن، لە کارنامەى دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دایە.
هەرلەکارنامەکەدا پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی هەیە.
پێشتر کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی ئەم سێ پرۆژەیەوە بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" هەرسێ پرۆژەیاساکە خوێندنەوەیان بۆکراوە بەڵام بەهۆی نەبوونی سازان و مشتومڕەوە پەسند نەکراون".
" فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانی لە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەکەن". یاروەیس وایوت.
هەربەپێی کارنامەکە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای فڕۆکەوانی شارستانیى و هەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

