پەرلەمانتارێکی یەکێتی: موڵک و ماڵ دەگەڕێنینەوە بۆ خاوەنەکانیان
کوردستان 11:48 AM - 2024-12-01
PUKMEDIA
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بۆ دەنگدان
لەسەر سێ پرۆژەیاسا کە چەندجارێک دواخراوە و ناکۆکیان لەسەرە کۆببێتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت:" چاوەڕوان دەکرێت
لە کۆبوونەوەکەدا هەرسێ پرۆژە یاساکە دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە گرێدراوی یەکن و لەلایەن
پێکهاتەکانەوە پێشکەشکراون".
سەباح شێخ حەبیب
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:"چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا
هەرسێ پرۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان و هەمواری باری کەسی ولێبووردنی
گشتی دەنگی لەسەر بدرێت."
"یەکێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی حکومەتی
نوێی عیراق داوای کردووە بڕیارەکانی قیادە سەورە هەڵبوەشێندرێتەوە، کە بەهۆیەوە خەڵکێکی
زۆر زەرەرمەندبوون لە ئێستاشدا پرۆژەکە لە پەرلەمانە و هەوڵی زۆرمان لەگەڵ لایەنەکان
داوە تاوەکو دەنگ لەسەر ئەو پرۆژەیە بدرێت"، سەباح شێخ حەبیب وایوت.
ئەو ئەندامەی
ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند :" چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
نوێنەراندا هەرسێ پرۆژە یاساکە دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە گرێدراوی یەکن و لەلایەن
پێکهاتەکانەوە پێشکەشکراون".
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق هەوڵیداوە
بڕیارەکانی قیادەی سەورە هەڵوەشێنێتەوە و ماف بۆ مافخوراوان لەناوچە جێناکۆکەکان بگەڕێنێتەوە،
لە ئێستاشدا ئەو پرۆژەیەی یەکێتی لەپەرلەمانە و هەوڵی تێپەڕاندنی دەدات لایەنە
کوردستانییەکانیش پشتیوانی پرۆژەکە دەکەن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ 1-12-2024 بڕیارە دەنگ لەسەر
پرۆژەیاسای هەموارى باری کەسیی ژمارەی 188ـی ساڵی 1959 کە فراکسیۆنە شیعەکان پشتیوانى دەکەن و پرۆژەیاسای
گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانى
دەکەن، هاوکات پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەنگی لەسەر بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

