ئهنجومهنی نوێنهران جارێكی دیكه بۆ پرۆژه یاساكانی كوردو سوونهو شیعه كۆدهبێتهوه
عیراق 10:32 AM - 2024-12-03
PUKMEDIA
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق جارێکی دیکە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر هەرسێ پرۆژە یاسای (پڕۆژەیاسای
هەمواری باری كەسیی ژمارەی 188ـی ساڵی 1959، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ
خاوەنەكانیان، پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی) کۆدەبێتەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت:"چاوەڕواندەکرێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەندا پرۆژەکان تێپەڕێندرێن".
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەویبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی لەکۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا
دەنگ لەسەر ماددەی پرۆژەیاساکانی (پڕۆژەیاسای هەمواری باری كەسیی
ژمارەی 188ـی ساڵی 1959، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان،
پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی) ، بەڵام نەتوانرا دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجام بدرێت".
"بڕیارە
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا هەر سێ پرۆژە یاساکە کۆدەنگی فراکسیۆنەکانی
لەسەر دروستبکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، هەرچەندە سوننەکان هەتا ئێستاش لەگەڵ پرۆژە
یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان نین"، سەباح شێخ حەبیب وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای
چەند جارێک دواخستن لەسەر دەنگدانی هەرسێ پرۆژە یاساکە، لەکۆبوونەوەی رابردووی
ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدان لەسەر ماددەی پرۆژە یاساکان تەواوبوو، بەڵام
دەنگدانی گشتی دواخرا بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی عیراق هەوڵیداوە بڕیارەکانی قیادەی سەورە هەڵوەشێنێتەوە و ماف بۆ
مافخوراوان لەناوچە جێناکۆکەکان بگەڕێنێتەوە، لە ئێستاشدا ئەو پرۆژەیەی یەکێتی
لەپەرلەمانە و هەوڵی تێپەڕاندنی دەدات لایەنە کوردستانییەکانیش پشتیوانی پرۆژەکە
دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

