ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری سودانی دەکات
عیراق 09:58 AM - 2024-12-04
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ ٤-١٢-٢٠٢٤ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری محەمەد
شیاع سودانی بکات و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بدات، ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:" میوانداریکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ باسکردنی بارودۆخی
عیراق و ئەو ئاڵۆزییانەیە کە لە سوریا روویداوە".
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بڕیارە ئەمڕۆ ١٢-٤-٢٠٢٤ دانیشتنی ژمارە ٢٠ی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و لە بڕگەی یەکەمدا میوانداری محەمەد شیاع سودانی بۆ
باسکردنی بارودۆخی عیراق و ئەو ئاڵۆزییانەی لە سوریا روویداوە دەکرێت".
"بڕگەی دووەمی
دانیشتنەکە دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی و هاوکات لەبڕگەی
سێهەمدا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یەکەمی یاسای پاسپۆرت
دەدرێت"، سەباح شێخ حەبیب وایوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی:"هەر
لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵیی بۆ
ساڵی 2025، كه ههمواری بڕگەی خهرجی و داهات و بڕی تێچوی بهرمیلێك نهوتی
بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش لەخۆدەگرێت دەکرێت، هاوکات یاسای فرۆکەوانی
مەدەنیش
هەموواردەکرێتەوە".
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
لەدانیشتنەکەدا میوانداری محەمەد شیاع
سودانی بۆ باسکردنی بارودۆخی عیراق و ئەو ئاڵۆزییانەی لە سوریا روویداوە دەکرێت و دەنگ
لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی و پێشنیاری یاسای هەمووارکردنەوەی
یەکەمی یاسای پاسپۆرت دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی
دووەم بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵیی بۆ ساڵی 2025، كه ههمواری
بڕگەی خهرجی و داهات و بڕی تێچوی بهرمیلێك نهوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی
کوردستانیش لەخۆدەگرێت دەکرێت و یاسای فرۆکەوانی مەدەنیش هەموواردەکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

